پیرێژنێكی سه‌قزی له لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به‌ڕه‌ڵڵا ده‌كرێت!
به گوێره‌ی زانییارییه‌كانی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، حه‌وتووی
رابردوو پیرێژنێكی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز به ناوی خاتوو فاتم، له
لایه‌ن ته‌نها كوڕه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شاری ورمێ ده‌بردرێ و له‌وێ به تاقی
ته‌نها به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌كرێت.
ئه‌گوترێ كه ئه‌م پیرێژنه ماوه‌یه‌كی
دوورودرێژه كه مێرده‌كه‌ی كۆچی كردوه و له ماڵی تاقه كوڕه‌كه‌ی ژیانی به‌سه‌ر
بردوه، به‌ڵام به‌رده‌وام له لایه‌ن بووكه‌كه‌یه‌وه شه‌ڕ و گێچه‌ڵی پێ
فرۆشراوه و ته‌نانه‌ت زۆر جار له پێش چاوی خه‌ڵكی گه‌ڕك و هاوسێ و جیرانه‌كانیان
لێی دراوه و سووكایه‌تی پێ كراوه.
هه‌نووكه خاتوو فاتمی ٧٨ ساڵه له شاری ورمێ
به بێ هیچ سه‌رپه‌نایه‌ك شه‌وانه له ترمیناڵی ئه‌م شاره ده‌خه‌وێت و به رۆژیشدا
خه‌ریكی سواڵ و سه‌ده‌قه‌یه و به‌م شێوازه دوایین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی پڕ
مه‌ینه‌تی خۆی تێپه‌ڕ ئه‌كات، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی
ئه‌و ئێستا له لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه له ژێر چاوه‌دێریی و خزمه‌تگوزاری
تایبه‌تدان و رێز له شه‌ونخونییه‌كانی سه‌ر پێشكه‌كانیان ده‌گیردرێت.
http://www.saghez.org/index.php?id=1247