بارودۆخی جه‌سته‌یی به‌ندكراوێكی سه‌قزی له مه‌ترسیدایه
به گوێره‌ی راپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ری موكریان، به‌ندكراوێكی سه‌قزی به
ناوی مه‌حیه‌دین ئازادی، له به‌ندیخانه‌ی سه‌قزدا تووشی نه‌خۆشیی
گه‌وارشی و ده‌روونی بووه.
مه‌حیه‌دین ئازادی كه نزیكه‌ی
ساڵێكه له به‌ندیخانه‌دایه به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری و
ناردنیان بۆ وڵاتانی بیانی تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه چه‌ندین جار
داوای له به‌رپرسانی به‌ندیخانه كردووه تا بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی بۆ
ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه به‌ڕێ بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسان تا ئێستا بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته مۆڵه‌تیان به ناوبراو نه‌داوه. شایانی باسه مه‌حیه‌دین
ئازادی نزیكه‌ی سێ مانگ له ده‌ورانی به‌ندبوونی له
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌ك له شاری سنه‌دا و باقییه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی
ناوه‌ندیی سه‌قزدا بووه.
http://www.saghez.org/index.php?id=1456