ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:دوكتور موحه‌ممه‌د
ئه‌حمه‌دپه‌نا کوڕی حاجی خه‌ڵیفه ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی له شارۆچكه‌ی ئێرانشا
سه‌ر به ناوچه‌ی پڕپیت و به‌ره‌که‌تی تیله‌کۆی سه‌قز له دایک
بوو.
ناوبراو له ته‌مه‌نی ٥ ساڵیدا ده‌چێته یه‌که‌م خولی تازه
دامه‌زراوی باخچه‌ی ساوایانی گونده‌که‌یان و دواتر هه‌ر له‌و گونده ده‌چێته
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و دواتر ناوه‌ندیش ته‌واو ده‌کات و ده‌چێته
ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی شاری سه‌قز و ئه‌و قۆناغه‌یش به سه‌رکه‌وتوویه‌وه و
به پله‌ی یه‌که‌می نێو هاوپۆله‌کانی ده‌بڕێ و له ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوی
ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه و وانه به منداڵانی كوردستان ده‌ڵێته‌وه و بۆ ماوه‌ی
ساڵێک له‌گه‌ڵ دۆست و هه‌ڤاڵێكی دیکه‌ی به ناوی کاک ئه‌حمه‌د سوهرابی له
گوندی کاوهمهله سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز مامۆستایه‌تی مناڵانی ئه‌و
گونده له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
کاک محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د په‌نا ساڵی ١٣٦٩ی هه‌تاوی
له بواری ده‌روونناسی و راهێنانی منداڵانی تایبه‌تی له زانکۆی شاری مه‌شهه‌د
وه‌ك خوێندكار وه‌رده‌گیرێت که ماوه‌یه‌ک له مه‌شهه‌د و دواتر له زانکۆی
ئیسفه‌هان به پله‌ی یه‌كه‌م بڕوانامه‌ی لیسانس وه‌رده‌گرێت.
له ساڵی ١٣٧٤ی
هه‌تاویدا له تاقیكاری کونکووردا بۆ قۆناغی کارناسی باڵا به‌شداری ده‌کات و
به پله‌ی یه‌که‌مه‌وه له‌م قۆناغه‌ش وه‌رده‌گیرێت و له بواری ده‌روونناسی
و راهێنانی منداڵانی تایبه‌تی و مامۆستایه‌تی ده‌چێته زانکۆی تاران و
لهوهێیش له نێوان هه‌موو وه‌رگیراوانی ئه‌و زانکۆ‌دا به پله‌ی
یه‌که‌مه‌وه بڕوانامه‌ی کارناسی باڵا وه‌رده‌گرێت.
به‌ڕێز دوکتور
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د په‌ناه به هۆی هه‌لومه‌رجی ده‌رس و ده‌وریه‌وه و
هۆگرییه‌ک که به فێربوونی زیاتر له بواره زانستیه‌کان دا هه‌یبوو به
پێشنیاری مامۆستایانی راهێنه‌ری بۆ خوێندنی ده‌وره‌ی دووکتوراکهی به کومیته‌ی
خوێندنی ته‌واوكه‌ری زانکۆی تاران پێشنیار ده‌کرێت و له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا که
ناره‌زایه‌تی گه‌لێك بۆ وه‌رگرتنی له‌و شوێنه ده‌بینرا سه‌ره‌نجام ئیزنی
خوێندن و درێژه‌دان به وه‌رگرتنی زانینی زیاتری کاک محه‌ممه‌د له لایه‌ن
به‌رپرسانی زانكۆ په‌سه‌ند كرا و بڕیار درا که ناوبراو بچێته زانکۆی "ژن‌و" له
وڵاتی سویس و له بواری ده‌روونناسی درێژه به خوێندن بدات، به‌ڵام به داخه‌وه
به هۆی هه‌بوونی بڕیاری پێشتری که به به‌ڵگه‌وه دابوویه ناوه‌ندی راهێنان
نه‌یتوانی ئیزنی چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ربگرێت.
مامۆستا
ئهحمهدپهناه له به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ورانی خوێندی زانکۆیی دا
به‌رده‌وام له هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌که‌م که‌س و به پله‌ی یه‌که‌مه‌وه
ده‌رده‌چوو و پله‌ی ده‌گمه‌نی هه‌بوو له قۆناغی خوێندکاری دوکتورای زانکۆی
تاران به بێ به‌شداری له کونکور وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ خۆی
پێی خۆش بوو ئه‌و خوله له لایه‌کی دیکه تێپه‌ڕێنێت و ئه‌زموونی وڵاتان و
زانکۆگه‌لی عیلمی تر وه‌ربگرێ و تاقیکاته‌وه، زانکۆی "مهیسوور" له وڵاتی
هێندوستانی هه‌ڵبژارد.
دوکتور ئه‌حمه‌دپه‌نا له ماوه‌ی خوێندنی دا
به‌رده‌وام له هه‌وڵی نووسین له بواره زانستی و راهێنانه‌کاندا بوه و
له‌و بواره‌دا گه‌لێ به‌رهه‌می به‌كه‌ڵكی هه‌یه که به‌شێکیان
ئه‌مانه‌ن:
ـ له زیاتر له حه‌وت سمیناری نێونه‌ته‌وه‌یی و چوارده
سمیناری نه‌ته‌وه‌یی (ئێران ـ هێند) به‌شداری چالاکانه‌ی کردوه.
ـ چوارده
وتاری زانستی به زمانی ئینگلیزی له گۆڤاره گرینگه‌کاندا چاپ و بڵاو
کردوه‌ته‌وه.
ـ دوازده وتاری له گوڤارگهلی زانستی و لێکۆڵینه‌وه‌یی
فارسی دا بڵاو کردوه‌ته‌وه.
ـ دوو کتێبی وه‌رگێڕاوی هه‌یه.
ـ دوو کتێبی
زانستی نووسیوه، که هه‌ر ئێستا له هه‌ندێک زانکۆ‌دا به خوێندكاران
ده‌گوترێته‌وه و وه‌کوو کتێبی سه‌رچاوه‌ی ناوه‌ندی راهێنانی مامۆستا له
زۆربه‌ی بواره ده‌ره‌کییه‌کاندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن.
ـ له زانکۆ و
ناوه‌ندی راهێنانی باڵای تاران به تایبه‌ت به شێوه‌ی به‌رده‌وام له زانکۆی
ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی تاران (حه‌ساره‌ک) وه‌ک مامۆستا وانه‌ی ده‌وره‌ی
ده‌روونناسی ده‌ڵێته‌وه.
ـ هه‌ر ئێستایش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی لێکۆڵینه‌وه‌یی په‌روه‌رده و راهێنانی شاری
هه‌مه‌دانه.
ـ به هۆی چالاکییه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کانی له ساڵی ١٣٨٤ی
هه‌تاوی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی زانست و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێرانه‌وه وه‌ک
لێکۆڵه‌ری هه‌ڵبژێردراوی وڵات ناوزه‌د ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ئێستایش ئه‌ندامی
کارای كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی زانستییه، وه‌ک:
ـ ئاکادیمی ده‌روونناسی وڵاتی
هێندوستان
ـ ئه‌نجومه‌نی ده‌روونناسی وڵاتی ئێران
ـ شوورای پلان دانانی
راهێنانی مامۆستایانی وڵاتی ئێران
ـ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سونگهناسی وڵاتی
ئه‌مریکا
به‌ڕێز دوکتور محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپه‌نا ئێستا له زانکۆی شاری
هه‌مه‌دان ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی ئه‌و زانکۆیه و توانیویه‌تی
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو نامیلکه و کتێب و وتاری تازه‌ی له بابه‌تگه‌لی
پێوه‌ندیدار به بواری خوێنده‌وه چاپ و بڵاو بکاته‌وه که له‌و به‌رهه‌مه
تازانه به‌شێکیان بریترین له:
ـ راهێنانی پێش له قوتابخانه بۆ مناڵانی
نابینا و که‌م بینا
ـ نرخاندنی به‌رنامه‌ی راهێنانی مامۆستای تایبه‌ت به
مناڵانی ئیستسنایی له بواری په‌روه‌رده و فێرکردنی قوتابیانی که‌م زه‌ین
ـ
نرخاندنی ده‌وره‌ی راهێنانی مامۆستای منداڵانی ئیستسنایی له بواری
په‌روه‌رده‌ی قوتابیانی که‌ڕ و گوێ گران
ـ نرخاندنی ده‌وره‌ی راهێنانی
مامۆستای مناڵانی ئیستسنایی ئێران له بواری نابینا و که‌م بینادا
ـ
لێکدانه‌وه‌ی ئاشنایی قوتابیانی کوڕی قوتابخانه‌کانی سه‌قز له‌گه‌ڵ پرسی ماده
هۆشبه‌ره‌کان
ـ ره‌گه‌ز و بابه‌تی جنسی و رێنوێنی که‌س وکار و راهێنه‌رانی
منداڵانی نابینا
ـ منداڵانێک به خه‌ساری بینایی و راهێنانی
ته‌لفیقی
شایانی باسه کاک موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د په‌ناه سه‌رکه‌وتنه
مه‌زن و زانستیه‌کانی ژیانی له به‌ره‌که‌ت و لوتفی خوای په‌روه‌ردگار و دۆعای
پڕ خێر و به‌ره‌که‌تی دایک و بابی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندووبوونی هاوسه‌ر و
هاوبه‌شی ژیانی واته خوشکه "شووشه ئاخوندی" ده‌زانێ و بزه و پێکه‌نینی
سه‌رلێوی کچه ژیکهڵهکهیشی "ژینۆ" ماندوویی ده‌رکه‌ری شه‌که‌تی و هیلاکی
کار‌و فرمانی رۆژانه‌یه‌تی.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی
سه‌قز