ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز:
شاری سه‌قز هه‌ر له مێژه‌وه، شارێكی مه‌زهه‌بی و ئایینی بوه و له كوردستاندا به پایته‌ختی مه‌زهه‌بی كوردستان نێوی لێبراوه و زانایانی ئایینی وڵات هه‌ندێك جاریش به دارالاسلامی كوردستان نێوی لێده‌به‌ن.
سه‌قز له بواری ڕێژه‌ی مزگه‌وتدا، توانیویه‌تی ڕێكۆردێكی سه‌رنج ڕاكێش له دۆنیادا تۆمار بكات و به بوونی پتر له ٤٠٠ مزگه‌وت و ته‌كیه و خانقا، له نێو شار و هه‌موو دێهاتهكانیدا، له نێو هه‌موو شاره‌كانی وڵاتانی ئیسلامی دونیادا بێ وێنه‌یه و له هێچ شارێكی دۆنیادا تا ئێستا ئه‌م ژماره زۆره‌ی مزگه‌وت تۆمار نه‌كراوه و به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین كه سه‌قز زیاترین مزگه‌وتی له چاو شاره مۆسۆڵمان نشینه‌كانی دۆنیا هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌م له نێو شاری سه‌قز و هه‌میش له دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ریدا، چه‌ندین زیارتگای به نێوبانگی سه‌حابه و پیاوچاكان و مه‌شایخی گه‌وره هه‌ڵكه‌وتوه كه ڕۆژانه، له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی زیاره‌ت و وه‌رگرتنی به‌ره‌كه‌ت ڕوویان تێده‌كرێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز، لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌دات مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له ناوچه‌ی سهقزو گرێنگترین شوێنه‌واره ئایینیه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، و هه‌روه‌ها كۆڕ و كۆمه‌ڵه ئاینیه‌كان، زیاره‌تگا و مه‌زارگه‌ی سه‌حابه و پیاوچاكان، مزگه‌وت و ته‌كیه و خانقاكان، چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه ئاینیه‌كان و زۆر خاڵی دیكه كه په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌ی سه‌قز و ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌م ناوچه‌دایه به خوێنه‌رانی ئازیز بناسێنێت.
تكایه به ناردنی بابه‌ت، زانیاری و وێنه و دیكۆمێنتی پهیوهندیدارلهم بواره‌دا یارمه‌تیمان بده‌ن و ئه‌م به‌شه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ڕازاوه‌تر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن.