ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز:
هه‌ر شار و ناوچه‌ێك یه‌ك یا چه‌ند خوارده‌مه‌نی یان كه‌ره‌سه‌ی ده‌ستكرد ده‌بێته
به‌شێك له پێناسه و نێوبانگی ئه‌و شار و ناوچه‌یه و گه‌شتیاران و میوانان كه
سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان بوخچه و جانتای
سه‌فه‌ره‌كه‌یان پڕ ده‌كه‌ن له‌و خواردن و كه‌ره‌سه تایبه‌تانه و به دیاری
ده‌یبه‌نه‌وه بۆ دۆست و ناسراو و خزم و كه‌س و بنه‌ماڵه‌یان و به‌م شێوه خه‌ڵاتیان
ده‌كه‌ن و هاوكات به پێشكه‌ش كردنی ئه‌و دیاریانه تا ڕاده‌ێك كولتوور و
ڕه‌سه‌نایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به خه‌ڵاتكراوان ده‌ناسێنن.
له‌م به‌شه‌دا ئێمه وه‌كوو ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز باشترین و به‌نێوبانگترین
دیاریه‌كانی شار و ناوچه‌ی سه‌قزتان به كورتی پێ ده‌ناسێنین تا ئه‌گه‌ر سه‌ردانی
ئه‌م شاره مێژوویی و ئه‌فسانه‌ییه‌تان كرد به ده‌ستی خاڵی نه‌گه‌ڕێنه‌وه و جانتا و
بوخچه‌كانتان به دیارییه به نرخه‌كانی سه‌قز پڕ بكه‌ن و سفره‌ی ماڵه‌كانتانی پێ
بڕازێننه‌وه.
تووی ته‌ڵایی
ئه‌گه‌ر كرماشان به نان برنجی و ئیسفه‌هان به گه‌ز و ورمێ به بیدمشك و قه‌مسه‌ر به
گوڵاو و قۆم به سۆهان و شاره‌كانی دیكه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و به خواردنێكه‌و به نێو بانگن
و ده‌ناسرێنه‌وه، بێ گومان شاری سه‌قزیش به تووی ته‌ڵایی به نێو بانگه و ئه‌م
چه‌ره‌زه به تام و سێحراویه‌ی ئه‌م شاره، بوه‌ته سیمبۆل و سه‌رگوڵی خۆشترین
دیاریه‌كانی سه‌قز و ڕۆژانه سه‌دان گه‌شتیارهه‌واڵی شوێنی ده‌ست خستنی تووی ته‌ڵایی
سه‌قز ده‌پرسن و به كڕین و تروكاندنی ئه‌م تووه سێحراویه تام و له‌زه‌تێكی هه‌رگیز
نه‌چێشتوو ده‌چێژن و به وێنه‌ی منداڵێكی تازه له دایك بوو ده‌گه‌شێنه‌وه و ڕۆحێكی
تازه به به‌ریاندا دێته‌وه و ڕه‌نگ و ڕۆخساریان به خواردنی ئه‌م تووه جوانتر ده‌بێت
و دڵ و ده‌روونیان ئارام و ئۆقره ده‌گرێت و ماندوویی و شه‌كه‌تی كاری ڕۆژانه له
له‌شیاندا نامێنێت.
تووی ته‌ڵایی سه‌قز ئه‌مڕۆكه نه ته‌نها له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ڵكوو له
زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی وڵاتانی دونیا و به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریكی
ناسراوه و داواكاری له سه‌ره و رۆژانه بڕێكی به‌رچاوی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ وڵاتانی
ده‌ره‌وه هه‌نارده ده‌كرێت و هاوشاریانی سه‌قزیمان له هه‌نده‌ران به ترووكاندنی
ئه‌م نێعمه‌ته بێ وێنه بیره‌وه‌ری ڕۆژه خۆشه‌كانی سه‌قزیان وه‌بیر ده‌ێته‌وه و
ده‌نگی منداڵانی تووفرۆش كه به هاواری (ئامه تووی قه‌ڵه‌و، قه‌ڵه‌وه توو) توویان
ده‌فرۆشت له گوێیاندا ده‌زرنگێته‌وه.
په‌نێری كووپه
هه‌ر چه‌ند په‌نێری كووپه ته‌نها تایبه‌ت به سه‌قز نیه و له هه‌موو شاره‌كانی
ناوچه‌ی موكریان ده‌س ده‌كه‌وێت به‌ڵام به خۆشیه‌وه خاتوونه ده‌ست ڕه‌نگینه‌كانی
ناوچه‌ی سه‌قز له‌م بواره‌یشدا پێشه‌نگن و به به‌رهه‌م هێنانی به‌تامترین و خۆشترین
جۆره‌كانی په‌نێری جه‌ڕه، نێوبانگی خۆیان ده‌ركردوه و سه‌قز و په‌نێره‌كه‌یان له‌م
بواره‌دا ڕێكۆرددار هێشتوه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی بواری به‌رهه‌م هێنانی له‌به‌نیات و شیره‌مه‌نی، پێیان وایه كه جیاوازی
خۆش ڕه‌نگ بوون و تام و بۆنی تایبه‌تی په‌نێری كووپه‌ی سه‌قز كه ئه‌م په‌نێرانه‌ی
له په‌نێری كووپه‌ی باقی ناوچه‌ی موكریان جیا كردوه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوره گژ
و گیاێكی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن كه ته‌نها له ناوچه‌ی سه‌قز ده‌ڕوێن وئه‌م فاكته‌ره له
شیری ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قزدا كارتێكه‌ری ئه‌رێنی هه‌بوه و بووه‌ته هۆكاری
سه‌ره‌كی جیاوازی به‌رچاو له بواری ڕه‌نگ و بۆن و تامی خۆشی په‌نێری كووپه‌ی سه‌قز
و جگه له‌م خاڵانه‌ش كه باس كرا بێگومان شێوازی ساز كردن و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی
په‌نێره‌كه و كات و شوێنی له چاڵ خستنی جه‌ڕه و كووپه‌كان له لایه‌ن خاتوونه ده‌ست
ڕه‌نگینه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز‌ه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له تایبه‌تمه‌ندی په‌نێری كووپه‌ی
سه‌قزدا ده‌گێڕێت.
هه‌نگوین
هه‌ڵكه‌وتوویی تایبه‌تی و به‌ربڵاوی و گه‌وره‌یی جوگرافیایی ناوچه‌ی سه‌قز و له
هه‌مان كاتدا شاخاوی بوونی ئه‌م ناوچه و هه‌ڵكه‌وتنی چه‌ندین چه‌می گه‌وره و
سه‌رچاوه‌ی ئاوی گرینگ و هه‌ڵقوڵانی هه‌زران كانیاو له پێده‌شت و كوێستانه‌كانیدا
له دێر زه‌مانه‌وه هه‌لێكی باشی بۆ هه‌نگ دارانی ناوچه‌ی سه‌قز و ته‌نانه‌ت
ناوچه‌كانی دیكه‌ش ڕه‌خساندوه كه هه‌نگه‌كانیان له‌م ناوچه به پیت و به‌ره‌كه‌ته
به‌خێو بكه‌ن و باشترین جۆری هه‌نگوین به‌رهه‌م بهێنن.
هه‌نگوینی سه‌قز هه‌موو تایبه‌تمه‌ندێكی هه‌نگوینی باشی تێدا به‌دی ده‌كرێت و تا
ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن پسپۆڕان و كارناسانی بواری خوارده‌مه‌نیه‌وه
تاقیكردنه‌وه‌ی پزشكی له سه‌ر كراوه و به خۆشیه‌وه له هه‌موو پێوانه و پێوه‌ره‌كانی
وه‌كوو ڕه‌نگ، تام، بۆن و عه‌تری تایبه‌ت، جۆری شه‌كر و هتد، سه‌ربه‌رزانه هاتوه‌ته
ده‌ره‌وه و نازناوی هه‌نگوینی ده‌گمه‌نی به ده‌ست هێناوه و بێگومان هه‌ر ده‌گمه‌نیش
ده‌مێنێته‌وه.
قوماش
هه‌ر چه‌ند شاری سه‌قز له بواری پیشه‌سازی و بوونی كارگه و كارخانه‌ی
پێشكه‌وتووه‌وه تا ڕاده‌ێك لاوازه و به‌داخه‌وه كارخانه‌ێكی گه‌وره و به‌رچاوی تێدا
ساز نه‌كراوه، به‌ڵام كاسبكاران و بازاڕییه خۆش سه‌لیقه و به‌تواناكانی ئه‌م شاره،
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕێنێسانسێكی نوێیان له بواری گه‌شه پێدانی ئابووری و
بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕی سه‌قز وه‌رێخستوه و به كرده‌وه شاری سه‌قز هه‌نووكه بوته
گه‌وره‌ترین بازاڕی دابین كردنی قوماش له ته‌واوی ئێران‌دا و به ده‌یان بازاڕ و
پاساژی تایبه‌ت به جومله فرۆشی قوماش له‌م شاره دامه‌زراوه و قوماش فرۆشان و جل و
به‌رگ دورانی هه‌موو بازاڕه گه‌وره‌كانی ئێران له تارانه‌وه بگره تا ده‌گاته
ئیسفه‌هان، شیراز، ته‌ورێز، و باقی شاره گه‌وره‌كانی ئێران، قوماشه‌كانی خۆیان به
جومله له سه‌قز دابین ده‌كه‌ن و به‌م شێوه بازاڕی سه‌قز گه‌شه‌ێكی به‌رچاوی ئابووری
به خۆیه‌وه بینیوه و به ساز كردنی ده‌یان پاساژی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به جومله فرۆشی
قوماش كه سه‌رجه‌م هه‌زاران دووكانی له‌م چه‌شنه‌یان له نێو خۆدا جێكردوه‌ته‌وه،
هه‌زاران سه‌قزی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌لی كار و كاسپیان بۆ
ڕه‌خساوه و هاوكات جوانترین و باشترین جۆره‌كانی قوماشی دونیا له چاو تروكانێكدا له
شێخ نشینی دوبه‌یه‌وه به شێوه‌ی زه‌مانه‌تی ده‌گاته سه‌قز و ویترین و وه‌نه‌دی
دووكان و بازاڕه‌كانی سه‌قزی پێ ده‌ڕازێته‌وه.
ئێوه‌یش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هه‌رزانترین و جوانترین جۆره‌كانی قوماشتان ده‌س
كه‌وێت به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی سه‌قز بكه‌ن و پێداویستیه‌كانتان له‌م شاره دابین
بكه‌ن.
كڵاش
هه‌ر چه‌ند كڵاش دیاریێكی تایبه‌تی ناوچه‌ی هه‌ورامانه و له دێر زه‌مانه‌وه
هه‌ورامان به كڵاش و كڵاش به هه‌ورامانه‌وه ده‌ناسرێته‌وه به‌ڵام به هۆی نیشته‌جێ
بوونی هه‌میشه‌یی ده‌یان وه‌ستای په‌نجه ڕه‌نگینی هه‌ورامی له شاری سه‌قز و چنینی
باشترین جۆره‌كانی ئه‌م پێڵاوه خۆماڵیه، ئه‌مڕۆ سه‌قزیش بوه‌ته یه‌كێك كه
سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كڵاش و وه‌ستایانی كڵاش دوور نه ته‌نها
ئه‌ركی دابین كردنی كڵاش بۆ زۆربه‌ی دانیشتوانی سه‌قزیان له وه‌رزی به‌هار و
هاویندا له ئه‌ستۆیه، به‌ڵكوو كڵاشی ده‌س چینی وه‌ستایانی نیشته‌جێی سه‌قز به‌شێكی
به‌رچاویشی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باقی شاره‌كانی ده‌ور و به‌ر
ده‌كرێت.
له ساڵانی زۆر دووردا كڵاش دوورانی هه‌ورامی ته‌نها له وه‌رزی به‌هار و زستاندا
ڕوویان له سه‌قز ده‌كرد و پاش نزیك بوونه‌وه له وه‌رزی پاییز و كز بوونی بازاڕی
كڵاش بۆ هه‌ورامان ده‌گه‌ڕانه‌وه و تا ساڵی داهاتوو نه‌ده‌هاتنه‌وه، به‌ڵام له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا و به هۆی گه‌وره بوونه‌وه‌ی له ڕاده به‌ده‌ری سه‌قز و گه‌شه‌ی
ئابووری به‌رچاوی ئه‌م شاره، به ده‌یان كڵاش دووری هه‌ورامی به ماڵ و منداڵه‌وه به
یه‌گجاری له هه‌ورامان كۆچیان كردوه و له شاری سه‌قز نیشته‌جێ بوون و هونه‌ر و
توانای خۆیان ئه‌مڕۆ خستوه‌ته خزمه‌تی سه‌قز و تێكه‌ڵاوێكی كولتوورییان له نێوان
كولتووری هه‌ورامی و كولتووری موكریانی پێك هێناوه و هاوكات كڵاشیشیان له ئێنحساری
هه‌ورامان ده‌رهێناوه و كردوویانه به دیاریێكی نوێ و به نرخ كه له مێژووی سه‌قزدا
بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه.
قاڵی سه‌قز
قاڵی و فه‌رش، یه‌ك له دیارییه ده‌ستكرده به نێوبانگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قزه كه له
به‌ر فره چه‌شنی ڕه‌نگ و نه‌خش، هه‌میشه پله و پێگه‌ێكی تایبه‌تی له نێوان قاڵی
ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا هه‌بووه.
ناوبانگی قاڵی سه‌قز له بواری ده‌وام، چۆنیه‌تی به كارهێنانی ڕه‌نگ و ڕه‌سه‌نایه‌تی
نه‌خش و وێنه‌كان و شێوازی ورد چنینه‌كه‌یدایه.
ته‌ون كردن له سه‌قز و به تایبه‌ت ناوچه‌ی هه‌وشار و فه‌یزوڵابه‌گی زۆر باوه و ناوی
قاڵی ده‌ست چینی سه‌قز له بازاڕه‌كانی به نێوبانگی قاڵی دونیادا نێوێكی ئاشنا و
ناسراوه كه به‌و په‌ڕی هونه‌ر و سه‌لیقه‌وه چنراوه و بایه‌خێكی تایبه‌تی پێ
ده‌درێت.
هونه‌ری ته‌ونی سه‌قز و درووست كردنی قاڵی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی
گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌ی سه‌قز له چه‌ند ساڵی ڕابردوودایه و بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی
بژێوی به‌شێكی به‌رچاوی دانیشتوانی سه‌قز و به تایبه‌ت دێهاته‌كانی ناوچه‌ی هه‌وشار
و فه‌یزوڵابه‌گی ئه‌م شاره و هه‌روه‌ها بازاڕی سه‌قز خاوه‌ی تایبه‌ت به چنینی
قاڵی و كه‌ره‌سه‌ی تایبه‌ت بۆ باقی شاره‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت شاره‌كانی سنه
، بیجاڕ ، تیكاب و سائین قه‌ڵا، دابین ده‌كات و ئه‌مه بۆخۆی بوه‌ته فاكته‌رێكی
گرینگ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی پێگه‌ی قاڵی سه‌قز له بازاڕه به نێوبانگه‌كانی
جیهاندا.