|
670 جار خوێندراوه‌ته‌وه | چاپ| ناردن| 8
بۆچوون
|
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان ده‌یان لاوی سه‌قزییان ده‌سبه‌سه‌ر كرد |
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: هه‌ر وه‌ك له هه‌واڵه‌كانی پێشوودا بڵاومان كرده‌وه هێزه ئیتزامیهکانی
شاری سه‌قز له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین که‌سیان قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی
به‌ندیخانه‌كانی ئه‌م شاره كردوه، به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆلی گرتنه هه‌روا
به‌رده‌وامه و دوێنێ و ئه‌مڕۆش چه‌ندین لاوی دیكه‌ی ئه‌م شاره به تاوانی
هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا قۆڵبه‌ست كراون.
له
دوای گرتنی جه‌ماڵ ئه‌مینی، عیباد شێخی، کاوه ره‌سوڵ ئازه‌ر، عه‌لی ئه‌مینی،
کامیل فه‌تاحی، ئه‌سکه‌نده‌ر غه‌فوری، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دوێنێ شه‌ممه
لاوێك به ناوی دیاكۆ به تاوانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كان
ده‌سبه‌سه‌ر كرا و ده‌نگۆی گیرانی چه‌ندین لاوی دیكه‌ش ئه‌مڕۆ له نێو شاردا بڵاو
بوه‌ته‌وه كه تا ئێستا ناویان به ته‌واوی روون نه‌بوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی
دیكه‌وه ده‌گوترێ كه زۆر که‌سی تریش له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بانگهێشتی
دائیره ئه‌منییه‌تیه‌كان کراون وامه‌زه‌نده ده‌کرێ ژماره‌ی گیراوه‌کان زۆر
له‌مه زیاتر بێت.
|
|
|
| رێبوار |
ئێمه وه‌ک دهرختین جار هه‌یه ده‌خه‌وین، ده‌خه‌وین وه‌ک شوانی دوای شه‌وین به‌ڵام له خه‌ویشا به پێوه‌ین به پێوه‌ین، ناکه‌وین.
|
| x |
شه‌وی هه‌ینی که‌سێکی دیکه به ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دپوور شاگردی ئاومیوهگیری ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
|
| shorsh |
من بۆخۆم له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه گیراوم و ئێستا ئه‌زانم كه ئه‌وان له چ بارودۆخێكدان.....
|
| که‌ریم |
سڵاو به‌ڕێزان، من بیستومه كه ئه‌م كه‌سانه‌ش تازه گیراون: 1ـ ئه‌سکه‌نده‌ر ڕه‌سووڵی ئازه‌ر، چالاکی خوێندکاری زانکۆی ئازادی سه‌قز. 2ـ کاوه غفاری خاوه‌ن ده‌لاكخانه له گه‌ره‌کی که‌ریم ئاوا
|
| هه‌تاو سه‌قزی |
پێشکه‌شه به هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی که دۆێنێ و سبه‌ی و له رابردوو و له داهاتوو توشی به‌ندیخانه‌کان ده‌بن و هه‌ر هاواریان ...... باڵدارێك بووم به‌سه‌ر ده‌ریای فێداره‌وه سه‌وڵی باڵم لێده‌دان و سه‌رانسه‌رم بریندار بوو ، ئه‌نگێورا بوو ئه‌وه‌نده‌ی چاو هه‌ته‌ر بكا سروشت هه‌مووی له سه‌ر پاشوو، ده‌ریا خجڵی كوده‌تا بوو. له پڕێكا، دامڕوانی و تۆم به دی كرد، شاگه‌شكه بووم! هه‌روام زانی دورگه‌یه‌كی بچكۆلانه‌ی، بۆ ئارامی و فه‌رامۆشم داڵده و لانه‌ی... كه نیشتمه‌وه تێگه‌یشتم: تۆ داڵده نیت، شیرین‌ترین به‌ندیخانه‌ی!
|
| zanyar |
مه‌ژی بۆ مردن، بمره بۆ ژیان
|
| هه‌ڵۆی ئێران |
با سلام، حسين رحيميان دوست عباد شيخی استاد دانشگاه آزاد سقز هم ديروز دستگير شد، ولی بعد از يك شب آزاد شد.
|
| هیوا |
ده‌مگرێ ئه‌مما له گرتووخانه ره‌ق ئه‌ستوورتر ئه‌بم
|
|