777 جار خوێندراوه‌ته‌وه
| چاپ | ناردن | 22
بۆچوون
پیرێژنێكی سه‌قزی له لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به‌ڕه‌ڵڵا ده‌كرێت!
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: به گوێره‌ی زانییارییه‌كانی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، حه‌وتووی
رابردوو پیرێژنێكی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز به ناوی خاتوو فاتم، له
لایه‌ن ته‌نها كوڕه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شاری ورمێ ده‌بردرێ و له‌وێ به تاقی
ته‌نها به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌كرێت. ئه‌گوترێ كه ئه‌م پیرێژنه ماوه‌یه‌كی
دوورودرێژه كه مێرده‌كه‌ی كۆچی كردوه و له ماڵی تاقه كوڕه‌كه‌ی ژیانی به‌سه‌ر
بردوه، به‌ڵام به‌رده‌وام له لایه‌ن بووكه‌كه‌یه‌وه شه‌ڕ و گێچه‌ڵی پێ
فرۆشراوه و ته‌نانه‌ت زۆ‌ر جار له پێش چاوی خه‌ڵكی گه‌ڕك و هاوسێ و جیرانه‌كانیان
لێی دراوه و سووكایه‌تی پێ كراوه. هه‌نووكه خاتوو فاتمی ٧٨ ساڵه له شاری ورمێ
به بێ هیچ سه‌رپه‌نایه‌ك شه‌وانه له ترمیناڵی ئه‌م شاره ده‌خه‌وێت و به رۆژیشدا
خه‌ریكی سواڵ و سه‌ده‌قه‌یه و به‌م شێوازه دوایین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی پڕ
مه‌ینه‌تی خۆی تێپه‌ڕ ئه‌كات، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی
ئه‌و ئێستا له لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه له ژێر چاوه‌دێریی و خزمه‌تگوزاری
تایبه‌تدان و رێز له شه‌ونخونییه‌كانی سه‌ر پێشكه‌كانیان ده‌گیردرێت.
ئاده‌م
باوه‌رتان بێت تا ئه‌و دایکه هه‌ژاره ئه‌و کوڕه نامه‌رده‌ی بووه لای په‌نجا شێخ و مه‌لاو ته‌کیه‌و خانه‌قا چووه و له‌دوای بوونیشی چه‌نێ سه‌مای له‌به‌ر کردوێت و گوێزوانه‌ی به‌خشیبێت تا له دوارۆژدا ده‌ستی بگرێت. ده‌ستی گرت هه‌تا ورمێ و بردی له‌وه‌دوا بڕی نه‌کرد، خوێنه‌ران شتێکی سه‌یر نییه خه‌ریکه ده‌بێ به ره‌سم، خوا ئێوه‌ش له‌م به‌ڵڵا بپارێزێت و قه‌زای کچێک که‌وێت له هه‌زار کوڕی خوێڕی.
nekerwz
ئه‌و شیره‌ی که کوڕی ئاوای پێ گۆج ده‌کرێ به حه‌رامی بێت. ئه‌و روونکردنه‌وه‌ی کاک ره‌حیم راسته، به‌ڵام به داخه‌وه ناوبراو له‌م دێره‌دا هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی هه‌یه، "ده‌کار ده‌کرێت" بۆ ئه‌و شوێنه به‌کار نابه‌ن "به کار دێنرێت" به کار ده‌به‌ن. ده‌کار ده‌کرێت بۆ که‌رسته ده‌کار ده‌کرێت.
سمکۆ بێ که‌س
به‌راستی جێگه‌ی داخه که کورێک ئاوا بێ به‌زه‌یی دایکی خۆی له شه‌قامه‌کان دا ئاواره و سه‌رگه‌ردان بکات. به‌ڵام له‌وه زیاتر جێگه‌ی داخه که حاجییه‌کی سه‌قزی به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که خانوو‌ی به‌ساڵاچووان دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌یان پیره دایک و پیره باوک که له لایه‌ن کور یان کچ و بووک یان زاواکانیانه‌وه توانایی به‌خێوکردنیان نامێنی له باوه‌شێکی ئارامی کۆتایی ته‌مه‌ن دا به ئاسوده‌یی بژین. خۆزگه ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی ئه‌وه‌نده ئه‌رکه‌ی ده‌کێشا و ئه‌م داواکارییانه‌ی به‌و حاجییه به‌رێزه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندانی شار ده‌گه‌یاند تا هه‌موویان چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نه‌دار و هه‌ژار و هه‌موو لێقه‌وماوانی شاریان بکردبا، با شاری ئێمه بوایه‌ته نموونه‌یه‌ک بۆ هه‌موو شاره‌کان له بواری مرۆڤایه‌تی دا، سپاس بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز و دیسان مخابن بۆ ئه‌م کوره که ئاماده بووه دایکی واته هه‌موو ژین و ژیانی له کۆڵانه‌کان دا ئاواره بکات.
ڕه‌حیم ره‌شیدی
ئه‌م کاته‌تان باش، دۆستانی به‌رێز، له زمانی کوردی‌دا "به‌ڕه‌ڵڵا" بۆ ئاژه‌ڵ ده‌کار ده‌کرێت نه‌ک مرۆڤ. بژین، ڕه‌حیم ڕه‌شیدی _ واشینگتۆن
نامۆ
به‌ڕێزانی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، لێره‌دا پێش هه‌موو شت، هه‌ستی دڵسۆزانه و مرۆڤانه‌ی ئێوه‌یه که له سه‌رنج دان به‌و چه‌شنه ڕووداوانه‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ریش ڕاده‌کێشێت و ده‌بێته هۆی ڕێز بۆ ڕاده‌ی به‌رپرسایه‌تی ئێوه‌ی به ئه‌مه‌گ. ڕێگه‌تان به‌رده‌وام و به هێزتر بێت.
باران
مادرم تو هم دختری از دختران این ملت هستی که اکنون نادیده‌ات گرفته‌اند، به دل مگیر چون رحمت را از زندگی خود دور ساختند.
خۆره‌تاو
ئه‌وه‌نده به‌و کوڕه ده‌ڵێم كه دونیا بۆ تۆش وای لێ دێت و ئه‌وه‌ش بزانه که تۆ له‌وه خراپترت به‌سه‌ر دێت.
نه‌ناسراو
نازانم بڵێم چی؟ منیش وه‌کوو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تر ئێستا مات و حه‌یرانم له خوای گه‌وره داوه ئه‌که‌م شتێکی سه‌د ئه‌وه‌نده خراپتر به‌سه‌ر خۆی و خێزانی ناموحته‌ره‌می دا بێنێت، که ئه‌زانم ئه‌مه به هۆی ئه‌وه‌یه که ئه‌م کاره نامرۆڤانه به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام دراوه. قه‌ت قه‌ت له ئاهی دایک رزگار نابیت. به وه‌ڵڵا چاو به گریان له دووره وڵات خه‌ریکم ئه‌م بۆچوونه ئه‌نووسم. ئه‌ک خوا لێی خۆش نه‌بێ و لێ‌گه‌ڵ شه‌یتاندا به له‌عنه‌ت بێت.
سلێمان
به راستی ئاخ! ئێستا ئه‌وه‌نده دڵم پڕه كه چاو به گریان دانیشتووم تا بتوانم شتێک بنووسم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه به‌لامه‌وه سه‌خته که نازانم چی بۆ خۆم یان بو کوڕی ئه‌و خاتوونه بنووسم. بریا ئه‌و کوره بهاتایه و هۆکاری ئه‌م كرده‌وه‌ی بنووسیبایه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و که‌سانه هه‌ر نازانن ئینتێرنێت و ماڵپه‌ڕ چییه!
چیا
منداڵێکی ساوا بووم که‌ی وه‌کوو ئێستا بووم دایکم به‌خێوی کردم به شیری مه‌مه‌کانی رایژاندم تا به‌یانی هیوادارم ئه‌و کوڕه له سه‌گ خراپتری به‌سه‌ر بێت و خۆی و ژنی به ده‌ستی منداڵه‌كانیان....
شۆڕش
ئه‌گه‌ر رێگایه‌ك بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌و خانمه هه‌یه تكایه بڵاوی بكه‌نه‌وه.
zanyar
من به‌ش به حاڵی خۆم سپاسی هاوڕێیانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌كه‌م، من بۆخۆم له وڵاتی سویس ئه‌ژیم، بۆیه داوام له‌و هاوڕێیانه‌ی كه داده فاتم ئه‌ناسن یان به‌ڕێزانی ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له توانایاندایه یارمه‌تی دایه فاتم بده‌ن و به‌و حاجییه‌ش بسه‌لمێنن كه له‌وانه‌یه ئێمه نه‌توانین وه‌ك ئه‌و 100 میلیۆن بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایه فاتم لێمان قبووڵ بكات له نانی ده‌م خۆمان ئه‌گرینه‌وه و ئه‌یده‌ینێ. منیش له كۆتاییدا ناونیشانی خۆم بۆ هاوڕێیانی ماڵپه‌ڕی سه‌قز ئۆرگ به‌جێ ئه‌هێڵم بۆ ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن.
ئاخ
به راستی فرمێسک ئێستا له چاومدا كۆ بوه‌ته‌وه، مچوڕك به له‌شمدا دێت، چۆن مرۆڤێك ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ دایکی دا ئاوا بکات؟! ئێستاش باوڕ ناکه‌م! ئێره سه‌قزه یا شاری هێرته؟! رووداوی له‌م چه‌شنه تا ئێستا له سه‌قز رووینه‌داوه. نازانم چی بڵێم؟! ئه‌وه‌نده ناڕه‌حه‌تم که نازانم چی بڵێم؟!
ئێقباڵ مه‌رزبان
ئه‌ی هاوا‌ر، هه‌رچه‌ن هه‌موومان باش ئه‌زانین كه ئه‌گه‌ر نه‌ختێك به خۆمان زه‌حمه‌ت بده‌ین و ته‌نها بۆ ساتێك سه‌رنج بده‌ین و به گۆشه و كه‌نا‌ری شا‌ره‌كه‌مان دا بگه‌ڕێین، به ئاسانی ده‌یان وه‌كوو دایه فاتم ده‌بینین، به‌ڵام زۆ‌ر بێ ته‌فاو‌ت لێیان تێ ئه‌په‌ڕین و بۆمان گرینگ نییه كه ئه‌و داماوانه چۆن شه‌و تا به‌یانی تێپه‌ڕ ئه‌كه‌ن.
محمد
فقط می‌گویم كه حدود دو ساله مادرم فوت کرده و الان هم نمی‌توانم حالم را وصف کنم. گاهی وقتها با کسی دارم حرف می‌زنم و دیوانه‌وار بحث مادرم را پیش می‌کشم، مخاطب طوری نگاهم می‌کند فکر می‌کند دیوانه شده‌ام. بعضی وقتها جایی راکه آخرین بار درحیاط نشسته بود می‌بوسم. اگر هم الان زنده بود جان و مالم را به قربانش می‌کردم، همچنانکه جان و مالم را به قربان خاک تربت پاکش می‌کنم. محمد کاف
ره‌زا یادگارنوین
سپاسی بۆچوونی کاک فه‌رزاد ئه‌که‌م. بژیت براکه‌م، منیش له‌گه‌ڵ رای تۆم.
نۆكه‌رێكی دایك
نازانم چی بڵێم، گریانم دێت گریان. نه‌حله‌ت له كوڕی وا. چۆن دڵی هاتووه دایكی خۆی ئاواره بكا؟ یانی ئه‌و كوڕه كورده؟! یانی مرۆڤه؟ یانی ویژدانیشی هه‌یه؟ نا نا نا نه كورده، نه مرۆڤه، نه ویژدانی هه‌یه. هۆی هۆی هۆی حاجی كه 100 ملیۆنت دا به حه‌ماس. ئه‌گه‌ر كوردی، ئه‌گه‌ر خێر ده‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر خۆت به پیاوێكی خێرخواز ده‌زانی ده‌ستی ئه‌و پیرێژنه بگه‌ر‌ه و سه‌رپه‌نایه‌كی له شاری سه‌قز بۆ دابین بكه.
متین
فقط میخواهم بگویم به این آقا پسر: بهشت زیر پای مادران است.
فه‌رزاد
به‌ڕێزانی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی سه‌قز، برایانه تکاتان لێ ئه‌که‌م به سه‌ر ئه‌و وشانه‌دا بچنه‌وه که بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان به‌کاری ئه‌هێنن. وشه‌ی "به‌ڕه‌ڵڵا" بۆ ئاژه‌ڵ به‌کار ئه‌برێت. ئه‌گه‌ر کوره‌که‌ی ڕێزی لێ ناگرێت خۆ نابێت کۆمه‌ڵگاش هه‌ر به‌و شێوه هه‌ڵس‌وکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکات. پاشان هه‌روا که له هه‌واڵه‌کانی پێشوتاندا هاتوه پێوه‌ندیتان له گه‌ڵ ئه‌و حاجییه هه‌یه که لایه‌نگری حه‌ماس بوه و بڕی 100 میلیون تمه‌نی بۆ ناردوون. تکایه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ بخوێننه‌وه تاکوو ئه‌گه‌ر ویژدانێک ماوه به‌خه‌به‌ر بێت. دیاره ئه‌و حاجیه له گوێی گادا خه‌وتوه. ئه‌ترسم گاکه زووتر به خه‌به‌ر بێت.
zanyar
دایه فاتم گیان، نازانم چی بڵێم؟! هیوادارم خودا روحمت پێ بكات و به زوویی له‌م ژیانه ناخۆشه رزگارت بێ. ئه‌ی كاكه حاجی كه ئاماده‌ی 100 میلیۆن بده‌ی به فه‌له‌ستین، ئه‌گه‌ر من له جێگه‌ی به‌ڕێزت بم شوێنێكم بۆ به‌خێوكردنی ئه‌م دایكه ئازیزانه‌ی نیشتمانه‌كه‌م درووست ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ترمیناڵه‌كان نه‌خه‌ون. دایه فاتم من دوورم لێت، به‌ڵام ده‌ستی دایكانه‌ت ماچ ئه‌كه‌م و داواكارم له هه‌موو ئه‌و هاوشارییانه‌م كه هه‌ستی مرۆڤایه‌تیی و كوردایه‌تییان هه‌یه، كه به پیر ئه‌م دایكه ئازیزه‌وه بچن. من باسی كوڕه‌كه‌ی ناكه‌م چونكه به‌داخه‌وه زاتی مرۆڤایه‌تی تێدا نییه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ناكه‌م. سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو دایكه فاتمه‌كان و هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی كه ئاگایان له دایه فاتم ئه‌بێ دائه‌نه‌وێنم. ئیتر قسه‌م پێ ناكرێ، سپاس بۆ هه‌مووتان
هاوشاری
ئه‌گه‌ر دين و ئایینت نیيه لانیكه‌م ويجدانت بێ! حه‌تمه‌ن خۆيشت به پياو ئه‌زانيت؟! نازانم بيرت لێ كردوه‌ته‌وه چوار رۆژی ديكه له دوای مردنی ئه‌و پيرێژنه ئايا رووی خۆشيی ئه‌بينیت؟ ئايا منداڵه‌كانت پێت ناڵێن بابه چۆن دڵت هات ئه‌و پيرێژنه بێ ده‌سه‌ڵاته به‌م شێوازه ئاواره بكه‌ی؟ ئايا ناترسی كه منداڵه‌كانی تۆيش هه‌ر به‌ڵايه‌كی وات به‌سه‌ردا بێنن؟ تا كات ماوه و له ده‌ست نه‌چووه بڕۆ بيهێنه‌وه و پای ماچ بكه و له دڵی ده‌ركه، ئه‌گینا تا ئه‌مريت ويژدانت ناهێڵێ بحه‌سيته‌وه و له عه‌زابی ويژدان دا عاقیبه‌ت ده‌ست ئه‌ده‌يته خۆكشتن، به‌ڵام هه‌ر قه‌ره‌بوو نابێته‌وه.
هاونيشتمان
رووی كوڕه‌كه‌ی ره‌ش بێت، ئینشائه‌ڵڵا ئه‌و سه‌رئه‌نجامه ناخۆشه به قسمه‌ت كوڕه بێ ويژدانه‌كه‌ی بێت. ئامين