له گه‌ڵ رێز و سڵاو، زۆر جار باس له مافی مرۆڤ و ئه‌م شتانه ده‌کرێت، به‌ڵام تا ئێستا باس له‌وه نه‌کراوه که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانیانه دوای ١١ مانگ ژیانی خۆیان چۆن ئه‌به‌نه سه‌ر؟! ئایا تا ئێستا که‌سێک ئاوڕی له ٢ کچه‌که‌ی و ژنه‌که‌یان داوه‌ته‌وه یان لانیکه‌م ماڵاوایهکیان لێ کراوه؟! به‌م چه‌شنه چۆن که‌سانێکی تر ئه‌توانن له بواری سیاسی دا ئیش که‌ن.
وێڕای گه‌رمترین ڕێز و سڵاوم و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێ بۆ هه‌موو لایه‌ک و ده‌ستخۆشی له ستافی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، له‌م تریبونه پیرۆزه‌وه له هه‌موو لایه‌نگران و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له گه‌ڵ مه‌سئه‌له‌ی مافی مرۆڤ داوا ئه‌که‌م که له‌م په‌یوه‌نییه‌دا چی‌یان له ده‌ست دێت و چ یارمهتیێکیان له گه‌ڵ ئه‌و به‌ندکراوه هاوشارییهمان: کاک محی ا‌لدین آزادی بۆ ئه‌کرێت درێغی نه‌که‌ن و ته‌واوی هه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ تا به‌ڵکو انشاالله له وه‌هله‌ی ئه‌وه‌ڵ بتوانن وه‌سیله‌ی ئازادی و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌گجاره‌کی بۆ فه‌راهه‌م بکه‌ن! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ جێبه‌جێ نه‌کرا لانیکه‌م به‌ڵکوو کارێکی وه‌ها بکه‌ن که هه‌موو پشکنین و چاره‌سه‌ریێکی پزشکی بۆ بکرێت، که به‌ڕاستی جێی خۆیه‌تی یارمه‌تی بکه‌ن و منیش زۆریان لێ مه‌منون ده‌بم و سپاسیان ده‌که‌م. به ئاواتی سڵامه‌تی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه‌ی ئازیز و شفای به په‌له بۆ برامان کاک محیه‌دین ئازادی. براتان: ڕه‌شید فه‌یز نژاد، هێلسینکی _ فینلاندا
مانی
به راستی به داخه‌وه بۆ کاک مه‌حیه که که‌س ناتوانێت ده‌نگی به دنیا بگه‌ێنێت، چونکه زۆر عه‌یبه بۆ شارێک وه‌ک سه‌قز که ماڵپه‌ڕێکی فارسی یان ئینگلیزی تێدا نه‌ماوه که غه‌یری کورده‌کانیش بتوانن له هه‌واڵه‌کانی سه‌قز ئاگادار بن.