|
417 جار خوێندراوه‌ته‌وه | چاپ| ناردن| 3
بۆچوون
|
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان شاعیرێكی سه‌قزییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد |
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: ماوه‌ی یازده رۆژه كه شاعیرێكی لاوی سه‌قزی به ناوی "قادر شیری" له لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌م
شاعیره سه‌قزییه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی چالاكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی
ئه‌ده‌بی "مه‌وله‌وی كورد" له شاری سه‌قزه، رێكه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕ هاوڕێ
له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی به ناوی "ئه‌میر ئه‌مانی" به تاوانی هاوكاری
له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
خێزانی ناوبراو له
ماوه‌ی ئه‌م یازده رۆژه‌دا چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیتلاعاتی كردوه، به‌ڵام
به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار تا ئێستا ئیزنی دیداری ئه‌ویان له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه. شایانی باسه كه هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا و پاش گیرانی
ئه‌م دوو لاوه، ٤ لاوی دیكه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قزه‌وه
ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه له چاره‌نووسی ئه‌وانیش
هه‌واڵێك له ده‌ستدا نییه.
|
|
|
| مامه خه‌مه |
داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه له بۆچوونه‌كه‌مدا به هه‌ڵه ناوی نووسه‌ری ژیاننامه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیم "ئێحسان" نووسیبوو، تكایه بیكه‌ن به عێرفان. (له‌گه‌ڵ ئێحسانی هووشمه‌ند لێم گۆڕا بوو! داینێن به حیسابی پیری)
|
| مامه خه‌مه |
ئێحسانی قانعی فه‌رد ئه‌و هه‌مووه هه‌ڵبه‌ز دابه‌زی كردوه و له‌ملاولا گه‌ڕاوه و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنیش دیداری كردوه ( سێ كتێبی قه‌ڵه‌وی به ڕواڵه‌ت بۆ ژیاننامه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نووسیوه و زۆر ڕووداوی مێژوویی به لاڕێدا بردوه)، به‌ڵام چونكه بۆ په‌ز قازانجی هه‌یه باسیشیان نه‌كرد و كتێبی خۆی فرۆشت و ڕۆیشته‌وه بۆ سه‌ر خوێندنه‌كه‌ی!
|
| تاسه |
هیوای ئازادی و سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌م هاووڵاتییه به ئاوات ده‌خوازم.
|
|