هه‌روه‌ها هه‌ر به پێی ئه‌م راپرسییه ١٥٪ی به‌شداران پێش ئه‌وه‌ی خۆیان
به كوردستانی بزانن خۆیان وه‌ك سه‌قزی پێناسه ئه‌كه‌ن و ئه‌م ئاكامه‌ش
ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه له لای رێژه‌یه‌كی به‌رچاویش هه‌ستی
ناوچه‌گه‌رایی و سه‌قزچیه‌تی به سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردستانی بووندا
زاڵتره.
هه‌روه‌ها ١٠٪ی به‌شدارانیش ده‌نگیان به ئێرانی بوون داوه و خۆیان
وه‌ك ئێرانی پێناسه كردوه و ته‌نها ٤٪ی ده‌نگده‌رانیش گووتوویانه كه بۆیان گرینگ
نییه كه له نێوان پێناسه‌ی كوردستانی، ئێرانی یان سه‌قزی بووندا كام پێناسه بۆخۆیان
دیاری بكه‌ن.
به‌ڵام به شێوازێكی گشتی ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاكام و
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسیه بكه‌ین بۆمان روون ئه‌بێته‌وه كه هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی له نێوان رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌قزدا
زیادی كردوه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر بیری ناوچه‌گه‌رایی و هه‌روه‌ها
پێناسه داتاشراو و زۆره‌ملییه‌كاندا زاڵ بوه.
تێبینی: زۆر جار
به‌شێك له خوینه‌رانی به‌ڕێز په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قزه‌وه
ئه‌گرن و گله‌یی و گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ناتوانن له راپرسیه‌كاندا
به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان بده‌ن و باس له‌وه ئه‌كه‌ن كه له لای ئه‌وان
ته‌نها دوایین ئاكامی راپرسیه‌كه ده‌رئه‌كه‌وێت. سه‌باره‌ت به‌م كێشه ئه‌بێ
روونی بكه‌ینه‌وه كه سیستم و شێوازی به‌شی راپرسی ئه‌م ماڵپه‌ره به شێوه‌یه‌ك
داڕێژراوه كه هه‌ر خوێنه‌رێك ته‌نها یه‌ك جار ئه‌توانێت له
كۆمپیوتێره‌كه‌یه‌وه ده‌نگ بدات و هه‌ر به‌م پێیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كافی
نێت یان شوێنه گشتیه‌كانه‌وه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌قز ئه‌كه‌ن له‌وانه‌یه به
هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك پێش له‌وان ده‌نگی داوه نه‌توانن به‌شداری راپرسیه‌كه
بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م گرفته رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌بێته‌وه كه له یه‌ك
خه‌تی ئینتێرنێتی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن یان ژماره‌ی ئای.پی‌یه‌كانیان یه‌ك
ژماره‌یه، بۆ وێنه فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
كه له ژووری كاره‌كانیاندا كۆمپیوتێری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه به‌ڵام به هۆی
ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ژووره‌كان له یه‌ك خه‌تی ئینتێرنیتی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كاتێك
كه‌سی یه‌كه‌م ده‌نگ ئه‌دات ئیتر كۆمپیوتێری هه‌موو ژووره‌كان ته‌نها ئاكامی
راپرسییه‌كه نیشان ئه‌دات و به داخه‌وه باقی ئه‌و كه‌سانه ناتوانن له
راپرسیه‌كه‌دا به‌شدار بن. هه‌روه‌ها هه‌ندێك جاریش روویداوه كه ژماره‌ی
ئای.پی ئادرێسی دوو ماڵه جیران یه‌ك ژماره‌یه و ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان كێشه و گرفت
بۆ خوێنه‌ران درووست ئه‌كات كه هه‌مووی به هۆی هه‌ستیاربوونی شێوازی به‌شی
راپرسییه‌كه‌یه و هیوادارین ئه‌و خوێنه‌ره به‌ڕێزانه‌ی كه له‌م بواره‌دا
به‌رده‌وام گله‌یی و گازه‌نده‌یان هه‌یه لێمان ببورن.
شاهۆ
به‌ڕێز (کوردستانی) خۆشحاڵم که خۆت به کوردستانی ناو ده‌به‌یت، به‌ڵام پێویسته بڵێم که خراپ له مه‌به‌سته‌که‌م گه‌یشتوویت. من ناڵێم خه‌ڵک بێن بڵێن که ئێرانین یا کوردستانی یا هه‌ر جێگایه‌کی تر، به‌ڵكوو من ئه‌ڵێم له نێو دڵی ئه‌م پرسیاره‌وه ناکرێ ئاوا حوکمێکی گشتی بده‌ین که هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازی گه‌شه‌ی کردووه، چونکه راپرسی به گشتی هه‌ندێ ئامراز و شێوه‌ی خۆی پێویسته. دوای ئه‌وه من حاشا له کوردبوونی خۆمم نه‌کردووه و نایکه‌م و جێگه‌ی شانازیشه به‌ڵام ئێستاش ده‌ڵێم حاشای لێ ناکرێت که ئێمه ئێرانین. قسه‌ی ئه‌و رێبه‌ره‌ت هاوردووه، به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و دوو وته هیچ دژایه‌تیه‌کیان پێکه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر به وته‌ی جه‌نابت بێ، ئه‌ی بۆچی ده‌ڵێ ئێمه دۆستی هه‌موو دێمۆکڕاتێکی ئێرانین له حاڵێکدا به وته‌ی جه‌نابت ئه‌وانی به (که‌ر) زانیوه. "ده‌تتوانی له وشه‌یه‌كی باشتر که‌ڵک وه‌رگری". هه‌رچه‌ن زۆر حه‌ز ناکه‌م له سه‌ر ئه‌و که‌سه بدوێم چونكه نه خۆی لێره‌یه و نه منیش ئه‌و وه‌ک که‌سێکی پیرۆز چاو لێده‌که‌م، به‌ڵکوو بڕوام به‌وه‌یه ئه‌ویش مرۆڤ بووه. به هیوای به‌دی‌هاتنی ئاواته خنکاوه‌کانمان.
كوردستانی
پێم خۆش بوو وڵامێكی كورت به بۆچوونه‌كه‌ی شاهۆ بده‌مه‌وه: كاك شاهۆ یانی تۆ پێت وایه كه 71%ی به‌شدارانی ئه‌م راپرسیه هه‌ڵه‌یان كردوه و به‌ڕێزت راست ئه‌كه‌یت؟! من هه‌رگیز له هیچ شوێنێكی دونیا نه‌مبینیوه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوون و مه‌وجوودییه‌ت و پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌بیر بكات و خۆی به وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵواسێت. من هه‌رگیز نه‌مبینیوه و نه‌مبیستوه كه فه‌له‌ستینیه‌ك بڵێت من ئیسڕائیلیم یان نه‌مبیستوه كه كه‌شمیریه‌ك بڵێ من خه‌ڵكی پاكستان یان هێندووستانم، له حاڵێكدا خاكی كه‌شمیر وه‌ك كوردستان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا دابه‌ش كراوه. زۆر شه‌رم و عه‌یبه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه حاشا له بوون و ناسنامه‌ی خۆ بكات و به‌ڕێزت ئێستا راست خه‌ریكی ئه‌م كاره ئه‌كه‌یت و شه‌رعییه‌ت به سنووره ده‌ستكرده‌كان ئه‌ده‌یت كه به شێوازێكی زۆره‌ملی و به بێ خواست و ئیراده‌ی ئێمه‌ی كورد به سه‌رماندا سه‌پاوه. سه‌باره‌ت به ئه‌و قسه‌ش كه گوایه رێبه‌رێكی كورد وتوویه‌تی پێم خۆشه بڵێم كه ئه‌و خوالێخۆشبووه ئه‌و قسه‌ی له كات و ساتێكی هه‌ستیاردا كردوه و ویستوویه‌تی به‌رپه‌رچی ئه‌و كه‌سانه بداته‌وه كه به بیانووی جیاخوازی هێرشیان ئه‌كرده سه‌ر كورد و حاشایان له مافه ره‌واكانی ئه‌م گه‌له ئه‌كرد. به زمانێكی ساده‌تر پێت بڵێم كه ئه‌و ده‌یهه‌ویست به‌م قسه دوژمنه‌كانمان كه‌ر بكات و فریویان بدات، به‌ڵام نه‌یده‌زانی كه زه‌مانێك دێت كه چه‌ند كوردێكی وه‌ك به‌ڕێزت به‌و قسه هه‌ڵده‌خڵه‌تێ و له ماناكه‌ی به جوانی تێناگه‌ن. باشه ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌یت و خۆت به قوتابی ئه‌و رێبه‌ره ئه‌زانی بۆچی باس له‌و قسه به‌ناوبانگه‌شی ناكه‌یت كه فه‌رموویه‌تی: درووستكردنی كوردستانی گه‌وره و یه‌كخستنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان نه ته‌نها جیاخوازی نییه به‌ڵكوو یه‌كگرتن خوازییه و ئێمه ده‌مانهه‌وێ له دواڕۆژدا نیشتمانه له یه‌ك دابڕاوه‌كه‌مان یه‌ك بخه‌ینه‌وه. له كۆتاییدا كاك شاهۆی به‌ڕێز هیوادارم كه‌مێك به شێوازی بیركردنه‌وه‌تدا بچیته‌وه و حاشا له كوردستانی بوونی خۆت نه‌كه‌یت.
شاهۆ
وێڕای ماندوو نه‌بوونی له به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی سه‌قز، ویستم تێبینیه‌که‌م هه‌بێ هه‌مبه‌ر بابه‌ته‌که! من بۆ خۆم له راپرسیه‌که‌دا ده‌نگم به ئێرانی بوون داوه و پێموایه به‌ڕێزانی ماڵپه‌ڕ و هه‌ندێ له دۆستان له ئاکامی راپرسیه‌که به هه‌ڵه‌دا چوون، له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کات به پێی ئه‌م پرسیاره ناتوانین بڵێین هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌شه‌ی کردووه، چونکه راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که ئێمه له سنووری وڵاتی ئێران‌دا له دایک بووین و ئه‌ژین. زۆر جار ئه‌م پرسیارانه ته‌نیا دروشمێکن و به‌س، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان زۆر به کورد ئه‌زانین زۆر کاری ترمان له ده‌ست دێ که ده‌توانین له نێو زانکۆ و ته‌نانه‌ت شاره‌که‌ی خۆماندا بیکه‌ین. گه‌وره رێبه‌رێکی کورد که هه‌موومان پێمان وایه که‌سێکی نه‌ته‌وه‌خوازه ده‌ڵێ: هیچ که‌سێك له ئێران‌دا مافی نیه خۆی له ئێمه به ئێرانی‌تر بزانێت. هیوادارم هه‌م دۆستان و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ئازیز تۆزێ وردبینانه‌تر بڕیار بده‌ن.
من زۆر ده‌ست خۆشی له‌و که‌سانه ده‌که‌م که خۆیان به کوردستانی پێناسه ده‌که‌ن که رێژه‌یان 71 % ه. به‌ڵام ئه‌و 10%ی که خۆیان به ئێرانی پێناسه ده‌که‌ن ئه‌وه مایه‌ی مه‌ترسیه! زۆرم پێ سه‌یره تۆ کورد بیت و کوردستانی بیت به‌ڵام خۆت به ناوێکی تره‌وه پێناسه بکه‌یت! ئه‌وه نابه‌رپرسیارێتی ئه‌و که‌سانه ده‌گه‌ێنێ به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه و خاك و نیشتمانی دایك. به بۆچوونی من ئه‌وانه ئاماده‌ن له دایك و که‌س و کاریشیان بێبه‌ری بن. ئێمه کوردین و کوردستانین و ئه‌وه‌ش باش بزانن که دوژمنانی کورد بۆیه ده‌مانکوژن و ده‌مانچه‌وسێننه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردین و کوردستانین.
کوردستانی
ئه‌ی به گوێی خۆت گوێت لێ نه‌بوو له‌و ئێواره به سامه‌دا سه‌گه‌که‌مان که‌وته قسه و به‌ڵام مه‌رد بوو وتی چی ئه‌که‌ن با بیکه‌ن به‌ڵام من نابم به به‌عسی! "شێرکۆ بێکه‌س"
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: خوێنه‌ری به‌ڕێز، بۆچوونه‌كه‌ی تۆ زۆر به زمانێكی زبر و به شێوازێكی توند نووسراوه و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ ئێمه گران ته‌واو ئه‌بیت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه جه‌نابت ئه‌توانی به ناوی راسته‌قینه‌ی خۆته‌وه بۆچوونی له‌م چه‌شنه بنووسیت بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوی بكه‌ینه‌وه. چونكه ئه‌وه ره‌وا نییه كه كه‌سانێك له ژێر ناوی خوازراوه‌وه به بێ هه‌ست كردن به هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌ك له پێناو ژیان و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌وانانی ئه‌م ناوه‌نده، بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن و ئه‌گه‌ر دواڕۆژ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هاته ئاراوه، ئه‌وان به به‌رزی بانانه‌وه بۆی ده‌رچن و به‌رپرسایه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانیش به سه‌ر ئێمه‌دا ساخ بێته‌وه و ئێمه نرخه‌كه‌ی بده‌ین! كه‌واته به‌ڕێزت و هه‌موو ئه‌و خوێنه‌ره ئازیزانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ بۆچوونێك بنووسن كه تا ئێستاش له ئێران‌دا "بڤه‌یه" و لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، لانیكه‌م ئه‌وه‌نده شه‌هامه‌ت و ئازایه‌تیتان بێت كه به ناوی راسته‌قینه‌ی خۆتانه‌وه راوبۆچوونی خۆتان ده‌رببڕن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ كه‌سانی دیكه ساز نه‌كه‌ن. زۆر سپاس
shaxawan
سڵاو و ماندوو نه‌بوون، به‌ڕێزان سپاس بۆ به‌شی راپرسیه‌كه‌تان، به رای من زۆر کارێکی جوانه و له ئاکامی ئه‌م راپرسیا‌نه له زۆر جێگه‌دا ئه‌توانرێت که‌ڵک وه‌ربگیردرێت. جیا له‌و باسه من وه‌ک خۆم وام پێ باشه که بڕێک رێک‌و‌پێک تر به كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرینگتر و کارناسانه‌تر ئه‌م به‌شه بڕازێندرێته‌وه که ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ئه‌م پێشنیاره‌ی من بکه‌ن زۆرتان سپاس ئه‌که‌م، ئه‌م دوا پرسیاره له بڕێک شوێندا چ وه‌ک پرسیار چ وه‌ک وڵامه‌کانی هه‌مه لایه‌نه نییه و بڕێک به‌رته‌سکه، به تایبه‌ت له به‌شی وڵامه‌کاندا. ئیتر سپاس
په‌یمان
زۆر پێی خۆشحاڵ بووم، به‌ڵام وا باشتر بوو به‌س کوردستانی و سه‌قزی بوون ده‌نگی بهاوردایه، به راستی ناراحه‌تم بۆ ئه‌و 14%ی که وا بیر ده‌که‌نه‌وه!
ویل دورانت در کتاب تاریخ تمدن خود می‌فرماید: تمدن هم اشتراک مساعی است و هم رقابت، بنابراین چه بهتر که هر ملتی دارای فرهنگ، دولت، اقتصاد، لباس و آوازهای مخصوص خود باشد. اما باید به یک نکته توجه کرد و آن این که آمارهای اینترنتی به دلیل اینکه محدود به قشری خاص است چندان معتبر نیست و بازگو کننده نظر اکثریت اجتماع نمی‌باشد، مخصوصا در اجتماع ما که اکثریت مردم با اینترنت بیگانه و نا آشنا بوده و یا به دلایل دیگر قادر به استفاده از آن نیستند. شاید اگر این نظر سنجی عمومی بود نتایج متفاوت می‌بود. ضمن اینکه چند نکته دیگر در صحت آمار تردید ایجاد می‌کند: با پراکسی می‌توان هر چندبار که دلتان میخواهد رای بدهید، چند درصد از آیپی ها مربوط به شهر سقز بوده؟ چه تعداد از افراد از شهرهای دیگر در این آمارگیری شرکت کرده‌اند که سقزی نبوده و حق شرکت در این آمارگیری را نداشته‌اند؟ اما در کل بایستی به نظرات همه احترام گذاشت تا پایه های دمکراسی و ترقی خواهی را بنیان گذاشت. جامعه آزاد یعنی جامعه‌ای که هرکس به صورت آزادانه و بدون ترس از قضاوت دیگران بتواند نظر خود را در کمال آزادی بیان کند و نترسد از اینکه کسی مانند خانم کویستان به نظرش بی احترامی کند. و یا آن سقزی 24 عیار بتواند نظر خود را به راحتی و بدون ترس از قضاوت دیگران آشکارا بیان کند و حق دارد بدان ببالد و در راه آن تلاش کند. بنده به شخصه خود معتقدم می‌توان هم ایرانی بود هم کردستانی و هم سقزی و در عین حال آزاد بود از تمامی قید و بندهایی که به نام مکان ما را محدود می‌سازند. نباید فراموش کرد که کرد یک ملت تاریخی است که حق دارد سرزمین خود، رسوم و فرهنگ و قوانین خود را فارغ از دخالت بیگانه داشته باشد و کسی نتواند بدان متعرض شود، ضمن آنکه در این دایره هر منطقه و قومیتی از این ملت دارای تمدن خاص و ویژه خود است. سقزی و بوکانی با اینکه تنها 35 کیلومتر فاصله دارند اما در زبان و رفتار ویژگی های متفاوتی دارند به همین نسبت دیگر شهرها چنین است و بایستی برای این مسئله ارزش و حرمت قائل بود. و بر خلاف تعدادی دیگر از نظر دهندگان معتقدم ما در عین حال ایرانی هستیم و به صرف اینکه حکومت های غاصب و ستمگر بر ایران تسلط داشته‌اند نباید این واقعیت تاریخی را انکار کرد، باور کنید اساتید تاریخ معتقدند اگر تاریخ کرد را از دل ایران زمین خارج کنند چیزی برای ایران باقی نمی ماند تا بدان ببالد و افتخار کند، اما متاسفانه ما این ارزش خود را فراموش کرده‌ایم و آن را دو دستی تقدیم دیگر ملیتهای ایران می‌کنیم. به سی سال گذشته نگاه نکنید که ستمگران، کردها را از صحنه‌های سیاسی و اجتماعی ایران کنار زده‌اند، واقعیت این است که تاریخ چیزی دیگر را بازگو می‌کند و این آثار حتی توسط دیکتارتورهای دوران غیر قابل انکارند. سنگ نبشته های بیستون، تخت جمشید، آتشکده فراوان همه و همه مملو از اسناد غیر قابل انکاری هستند که تاکید بر اصالت و شرافت این ملت در تاریخ ایران دارد در حکاکی‌های تخت جمشید وزیران و نزدیکان پادشاه همه مادیها هستند ضمن اینکه کورش کبیر فرزند ماندا شاهزاده ماد بود. فراومش نکنیم تاریخ توسط ستمگران تحریف می‌شود اما این ما هستیم که حقیقت تاریخ را بایستی سینه به سینه حفظ کنیم و اصالت را به فراموشی نسپاریم، مثلاً برای نمونه زمانی ابو علی سینا، خیام، ابوریحان، سعدی و حافظ، مفاخر ایران بودند اما امروز شاهد هستیم که نام محمود احمدی نژاد و ملا حسنی به عنوان مفاخر ایرانی ثبت رسمی می‌شود. با وجود چنین تحریفاتی نباستی تاریخ واقعی خود را بدست فراموشی سپرد و آنرا تقدیم بیگانگان کرد.
جێگه‌ی خۆشحاڵییه و هیوادارم ئه‌م هه‌سته پیرۆزه رۆژ له دوای رۆژی له هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت.
mokriyan
دانیشتوانی شاری سه‌قزی یازده ئه‌ستێره هه‌میشه نه‌ته‌وه‌یی بیریان كردوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌م شاره‌دا باڵاده‌ست بوه. ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رۆك كۆماری كوردستان پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی له مه‌هابادی پایته‌ختی كوردستان چونه سه‌ر په‌تی سێداره، یازده ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی سه‌قز، واته یازده سه‌رداری سه‌ردار له شاری سه‌قز له لایه‌ن رژیمی كوردكوژی په‌هله‌وی چونه پای دار و هه‌ر ئه‌و كات به خوێنی خۆیان به هه‌موو كوردستانیانی جیهانیان سه‌لماند كه ئه‌م شاره و دانیشتوانی كوڕی رۆژی ته‌نگانه‌ن و به بێ شاری سه‌قز كوردستان مانایه‌كی نییه.
سه‌قزییه‌كی 24 عه‌یار
كاكه گیان ناوچه‌گه‌رایی هه‌وێنی كوردایه‌تییه و هیچ عه‌یب نییه كه كه‌سێك ناوچه‌گه‌را بێت. من وه‌كوو كه‌سێك كه تا سه‌ر ئێسقان له ناوچه‌گه‌رایی و سه‌قزچیه‌تی دا قاڵ بووم پێم وایه كه ئه‌بێ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی په‌ره‌ی پێ بدرێت باشتر وایه گرینگی زیاتر به هه‌ستی ناوچه‌گه‌رایی بدرێت. چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ستی بۆ ناوچه و شوێنی له‌دایك بوونی خۆی نه‌بێت هه‌رگیز هه‌ستی بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌شی نابێت. ئه‌ڵبه‌و ئه‌مه به‌و مانا نییه كه خوانه‌خواسته دژایه‌تی له‌گه‌ڵ باقی شار و ناوچه‌كانی كوردستانی ئازیزمان بكه‌ین، به‌ڵكوو ئه‌بێ به شێوه‌ی كێبڕكێیه‌كی سالم هه‌وڵ بده‌ین شار و ناوچه‌كه‌مان له بواره‌كانی وه‌رزشی، فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و...له پێش ناوچه‌كانی دیكه‌وه بخه‌ین.
كوێستان
من پێم وایه كه ئه‌و 4% كه ده‌نگیان به‌و گوزینه داوه كه بۆم گرینگ نییه من چیم و كێم! ئه‌و كۆمۆنیسته مێشك فوسیل و بێ هوییه‌تانه‌ن كه له توولی تاریخ‌دا گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یان له جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد داوه و ئێستاش له كه‌ری شه‌یتان دانه‌به‌زیون و هه‌ر دژی كورد و كوردستانن و به خوێنی كورد تینوون و بێگانه‌په‌ره‌ست و نۆكه‌ری فارسن!
hiwa
ئاكامێكی دڵخۆشكه‌ره و هیوادارم رۆژێك بێته پیشه‌وه كه 100%ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه به‌و ئاكامه بگه‌ن كه ته‌نها و ته‌نها كوردستانین و هه‌ڵگری هیچ پێناسه‌یه‌كی دیكه نین.
كوردستانی
نه عاره‌به‌م، نه ئێرانیم، نه توركێكی شاخستانیم نه‌ك هه‌ر خۆم، مێژووش وا ئه‌ڵێ، كه كوردم و كوردستانیم