ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: ماوه‌ێكه رێكخراوه پان توركیست و شوڤونیسته‌كانی ئازه‌ربایجان له نووسراوه و
بڵاوكراوه گشتیه‌كانیاندا هێرشی توند و ناڕه‌وا ئه‌كه‌نه سه‌ر دانیشتوانی شار و
شارۆچكه‌كانی كوردستان و ئه‌وان به داگیركه‌ری خاكی ئازه‌ربایجان ناو
ئه‌به‌ن.
له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ماوه‌ێكه كه ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه و
تلویزیۆنه‌كانی گرووپ و تاقمه شۆڤونیسته‌كانی تورك، نووكی په‌لامار و هێرش
ناڕه‌واكانیان كردوه‌ته سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌قز و ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو
ئه‌كه‌نه‌وه كه گوایه خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به پێی شێوازێكی سیستماتیك و نه‌خشه
بۆداڕێژراو روویان له شاره‌كانی "بیجاڕ" و "تیكاب" كردوه و هه‌وڵی گۆڕینی سیما و
دیموگڕافی ئه‌م دوو شاره ئه‌ده‌ن!
ئه‌م پڕوپاگه‌نده دوور له راستی و
چه‌واشه‌كارانه له حاڵێكدا بڵاو ئه‌بێته‌وه كه دانیشتوانی هه‌ر دوو شاری تیكاب و
بیجاڕ، له دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك پێكهاتوون و ساڵیانێكی دوورودرێژه كه به
ته‌بایی و برایه‌تی پێكه‌وه ئه‌ژین و هیچ كێشه‌ێكی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر
نییه و بێگومان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م درۆ و ده‌له‌سه له راگه‌ێندراوه گشتیه‌كانی
پان تۆركیسته‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه له كاناڵی ئاسمانی "گوناز تیڤی"
نیشانده‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه پان توركیسته‌كان چاویان به پێكه‌وه ژیانی ئه‌م
دوو نه‌ته‌وه هه‌ڵنایه و به نیازن له نێویاندا بشێوی و ئاژاوه
بنێنه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه به هۆی هاوسنووربوون و نزیكی ناوچه‌كانی
"فه‌یزوڵڵابه‌گی" و "هه‌وشار"ی سه‌قز به شاری تیكاب، ساڵانێكی دوورودرێژه كه
به‌شێكی به‌رچاو له گوندنشینانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به هۆی هه‌رزان بوونی زه‌وی و
ئاسان بوونی بواری نیشته‌جێ بوون، له شاری "تیكاب" گیرساونه‌ته‌وه و ئێستا پاش
تێپه‌ڕبوونی ده‌یان ساڵ، رێكخراوه پان توركیسته‌كان ئه‌یانهه‌وێت خه‌ڵكی كورد
به گشتی و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌قز به تایبه‌تی، به داگیركه‌ری ناوچه‌كانی
ئازه‌ربایجان ناوببه‌ن!
homed
به رای من مه‌ترسييه‌كی گه‌وره له به‌رده‌م ئێمه‌دايه. توركه‌كان به په‌له و زۆر سيسته‌ماتيك خه‌ريكی چه‌واشه‌كاری و ته‌حريفی مێژوون. ئه‌گه‌ر زوو به خۆماندا نه‌ێینه‌وه ئه‌وا بزانن داهاتووی زۆر شار و شارۆچكه و دێهاتمان وه‌ك ئێستای كه‌ركووكی لێ دێت كه ته‌نانه‌ت به ريفراندۆميش به كورد نادرێته‌وه! ئه‌ی نووسه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان ئه‌ركی ئێمه به‌ره‌نگاری كردنی ئه‌م بۆچوونه‌ی توركه‌كانه. به رای من ئێمه‌يش ئه‌بێت به بۆچوونی شۆڤۆنيستی و به پلانێكی تۆكمه رووبه‌ڕويان ببينه‌وه. ئه‌گه‌ر جه‌خت و زه‌ختی ئێمه توندتر له‌وان نه‌بێت هه‌ی هووو!
هه‌ژار سنه‌یی
جا برا ئازیزه‌کان، تورکێک وا مێژوو و رابردووی خۆی نازانێ و حاشای لێ ئه‌کات (بێجگه له ئه‌حمه‌د که‌سره‌وی و هه‌ندێك كه‌سی تر) جا له ئاوه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی چین؟!
بانه
خه‌ڵکی کورد هه‌ر له کرماشان و لوڕستانه‌وه تاکوو ورمێ و ماکۆ هه‌میشه خاوه‌نداری له میوان کردوه و ڕێزیان لێ گرتوون. ئه‌وانه‌یشی پێانخۆش بووه نیشته‌جێی ئه‌م شوێنانه بن له ئامێزی گرتوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قسه‌ی زل ئه‌که‌ن وه‌ک ئه‌و برامانه وتی ئه‌بێ وه‌یخولێنن. هه‌روه‌ها ئه‌بێ خۆشمان بێخه‌م نه‌که‌ین.
نه‌كه‌رۆز
خه‌متان نه‌بێت، هێشتا كاتی نه‌هاتووه، با كاتی بێت يان ئه‌بێ بڕۆنه ده‌ره‌وه له خاكی ئێمه يان ئه‌بێ دانيشن له ژێر سێبه‌ری ئێمه‌دا.
په‌ندێکی پێشینانی کوردی هه‌یه ده‌ڵێ: (سه‌گ به مانگه‌شه‌و ده‌وه‌ڕێ)، جا ئه‌و تورکه تۆرانیه فاشیستانه با بۆخۆیان بوه‌ڕن، گرنگ ئه‌وه‌یه برایان و خوشکانی کورد ئێمه له ناو یه‌کدا ته‌با بین و یه‌کگرتوو بین. بژی کورد و کوردستان و سه‌ر شۆڕی و مردن و نه‌مان بۆ هه‌موو دوژمنانی کورد و کوردستان.
با سلام، به نظرم این نوع حرف زدن به ملت کرد خوشحالی برایمان دارد که حداقل تمدنی از اینها به مراتب پیش‌تر در فرهنگمان داریم که ایشان را به جبران بر فحاشی لفظی سوق می‌دهد. اما ترک اگر ترک بود مولانا جلاالدین که در بی‌نشان مدید زمانی زندگی کرد 20 بیت ترکی می‌سرود و خانم رخشنده اعتصامی بیتی ترکی در دیوانشان. بقول شیخ رضای طالبانی.....
kurd
نه عاره‌بم، نه ئێرانی، نه تورکێکی شاخستانی نه‌ك هه‌ر خۆم، مێژووش واده‌ڵێ كه كوردم و كوردستانی
سه‌رپه‌چه
شێره کوڕانی کوردستانی و به تایبه‌ت سه‌قز وه‌ک شێر پارێزه‌ری خاک و نیشتمانی خۆیانن! مێژوو باش ده‌زانێ که به هه‌موو دوژمنایه‌تی و نامرۆڤایه‌تی کاربه‌ده‌ستان و دیکتاتۆڕه‌کان که ده‌سه‌ڵات و هێز به ده‌ستیشیانه‌وه بووه، به‌ڵام هیچ کات نه‌یانتوانیوه بستێک له خاکی کوردانیان لێ بستێننه‌وه، مه‌گه‌ر به گۆرانی، که‌لتوور و زمان و باوڕی کوردی. بۆ ئاگاداری ئه‌و نا ئاگاهانه که نازانن خاک و نه‌ته‌وه‌ی کورد له که‌یه‌وه و له کوێوه هه‌بوه ئه‌بێ بڵێم ورمێ و ماکۆ و خۆی و تیکاب و سایین قه‌ڵڵا و... هه‌موو به گشتی کورد بوون و هیچ تورکێکی تێدا نه‌بوه، به‌ڵام له ده‌و‌رانی سه‌فه‌ویه‌كاندا به هۆی شێعه‌گه‌رایی تورکانی ناوچه، دانیشتوانی شاری زه‌نگان (زنجان)یان گوازتوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه. به‌ڵام وه‌ک که‌لامی مه‌ولانا ده‌فه‌رمێ هه‌موو شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی، ئه‌وه‌یه که خاکی داگیرکراوی کوردستان وه‌ک له که‌رکووک و ورمێ و تیکاب و ماکۆ و.. ده‌یبینین هه‌موو خه‌ریکه به خۆشیه‌وه بۆ داوێنی پاکی خاکی کوردستانی قاره‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی شێت بوونی ئه‌و پان تورکه مێشک پووکانه. هه‌موو دونیا باش بزانێت که شێره کوڕانی سه‌قز زمانی ئه‌و که‌سانه که باس له شتی وا ئه‌که‌ن له قوڕقوڕاچکه‌یان ئه‌کێشنه ده‌ره‌وه!
محسن
کاملا بنظرم طبیعی است. ناسیونالیزم همیشه این‌طور عمل کرده است. مگر ما خودمان لرستان را جز‌و کردستان حساب نمی‌کنیم؟ چرا؟ بنده کورد نمیدانم. آذربایجان غربی را هم همینطور، حال آسوری ها و آذری های آن‌جا حقی دارند یا نه، ظاهرا مشکل ما نیست. در جواب دوست کوردستانی نیز باید بگویم که: حق هر انسانی است که هر جا دوست دارد زندگی کند و آنچه که مهم است ساختار جامعه و رهبران آن است.
ئه‌رسه‌لان
به راستی جێگه‌ی مه‌ترسییه!
ئارمان
ئه‌رێ ئێمه بۆ له بۆچوونه‌كاندا هه‌ر قوڕ به سه‌ری بۆ خۆمان ئه‌نێرین؟! بۆ نابێ قسه‌یه‌کی جوان و رێک‌وپێک که له شانی خۆماندا بێ بنووسین! ئێمه هه‌ر کوردین و که‌سیش ناتوانێ ئه‌و قسانه بکا که ئێوه داگیرکه‌رن. ئێمه سه‌ره‌تا ئه‌بێ خۆمان بناسین و پشتی یه‌کتر به‌ر نه‌ده‌ین، ئیتر که‌س ناتوانێ هیچ بکات.
به‌ڕیزان له باشووری کوردستان به‌وانه ده‌ڵێن تورانی تورکمان، یانی پیاوی تورک. له گه‌ڵ درووستبونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیان نارد بۆ کۆکردنه‌وه‌ی باج و سه‌رانه له خه‌ڵکی هه‌ژار و به درۆ و فێڵ و به ناوی موسڵمانیه‌ته‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌شدا خۆیان به خاوه‌نی خاک ده‌زانن و بیریان چوه که چۆن گه‌یشتونه کورستان، چونكه ئه‌وان له قه‌وقازه‌وه هاتوون.
كاكه گیان ته‌واوی خاكی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، خاكی كوردستانه و ئه‌و توركانه‌ش میوانی خه‌ڵكی كوردستانن و خاوه‌نی ئه‌و خاكه نین. جا باشتر وایه له سه‌ر جێگه‌ی خۆیان ئارام و بێ قڕه دانیشن و شلوقی نه‌كه‌ن با ده‌ریان‌نه‌په‌ڕێنین.
مریم
شبكه تلویزیونی (گوناز تی وی) یك كانال به تمام معنی فاشیستی است كه توسط كشور تركیه راه‌اندازی شده است و عده‌ای از تركهای خودفروخته ایران در این كانال تنها به فحاشی كردن به فارس و كرد و ارمنی مشغولند. واقعا برای تركهای ایران متاسفم كه یك عده فاشیست و شونیست نژادپرست در این تلویزیون به نمایندگی از آنها نام آذریها را نیز به طور كلی خراب كرده‌اند و تنها تخم كینه و نفاق در دل این مردم می‌كارند.
كوردستانی
به بڕوای من شاره‌كانی ورمێ، نه‌غه‌ده، سائین قه‌ڵا، ماكۆ، سه‌ڵماس، خۆی، تیكاب، بیجاڕ، قوروه و.... كۆمه‌ڵێك شاری كوردستانین و له جوغرافیای كوردستان هه‌ڵكه‌وتوون و هه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد مافی خۆیه‌تی كه هه‌ڵیببژێرێت له یه‌كێك له‌م شارانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ببات.