ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: به‌شێك له دووكاندار و كاسبكارانی شاری سه‌قز به مه‌به‌ستی پشتیوانی و هاوسۆزی
له‌گه‌ڵ میرحوسه‌ین موسه‌وی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و دووكانه‌كانیان
داخستوه.
ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٢ی پووشپه‌ڕ، ٥٠٪ی دووكاندار
و بازاڕیه‌كانی سه‌قز به تایبه‌ت له گوزه‌ری تاریكه بازاڕی سه‌ر و خواره‌وه
مانیان گرتوه، به‌ڵام ئه‌م مانگرتنه یه‌كپارچه نییه و ته‌واوی سه‌قزی
نه‌گرتوه‌ته‌وه و دووكانه‌كانی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان و بازاڕی قازاخانه
و به‌رگاراج و فه‌له‌كه‌ی هه‌ڵۆ و زۆر شوێنی دیكه دوكانه‌كانیان كراوه‌یه.
x
سڵاو و رێزی تايبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، سه‌بارت به‌و هاوڵاتيه كه فه‌رمويه‌تی 50% يا كه‌متر ته‌عتیل بوه ئه‌بێ عه‌رزتانكه‌م كه 50% نه‌بوه 90% بوه. ئه‌م مانگرتن و ناره‌زایه‌تییه مه‌ده‌نیيه شێوازێك له ناره‌زایه‌تییه كه نيشانی داوه ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ری دا ده‌سته‌وه‌ستان ماوه‌ته‌وه. من وه‌ك دانيشتوێكی شاری سه‌قز به دڵنییاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم ئێمه ئه‌م شته‌مان به ته‌واوی دونيا سه‌لماندوه.
حه‌سه‌ن
هه‌ر که‌س و لایه‌نێک خۆی به سیاسی ئه‌زانێ راست ئه‌کا و دایکی درۆی .. له سه‌ر شاری بانه کار بکه‌ن بزانن بۆ چرکه‌یه‌کیش دووکان نا، بابه ببوورن پاساژه‌کانیان داده‌خه‌ن؟!! ئه‌و سه‌قزه و بێ‌کاری به قوربان نه سیاسیکاری!!
بهنام
این بهترین راه است. بعضی از دوستان گفته‌اند که به ما چه که در دیگر نقاط ایران چه خبر است! مگر شما در این مملکت زندگی نمی‌کنید؟! سرنوشت ما با تمام ایرانیان یکی است، ایران که عراق نیست. فعلا خودمختاری نداریم که بگوییم (به ما چه)!
سڵاو، من به 95% دایده‌نێم و زۆر باش و یه‌کده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ بوو، له وڵامی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ش كه له بۆچوونه‌كانیاندا نووسیویانه میرحسین به ئێمه چی، ده‌بێ بڵێم كه من لایه‌نگری هیچ که‌س نیم به‌ڵام به بروای من ئێمه ده‌بێ له ته‌ک سیاسه‌تی رۆژدا بچینه پێش، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یش وا روژانه خۆپیشاندان به‌روه‌ڕوو ده‌بن له شاره‌کانی تر 50% لایه‌نگری موسه‌وی نین و ئه‌ویان کردوه به بیانوو بۆ داخوازیه‌كانیان و ئێمه‌یش به هه‌ر لایه‌كدا بای هات ئه‌بێ شنی خۆمان بکه‌ین.
ئارام
ماندوو نه‌بن هاوڕێیانی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، هه‌واڵه‌که‌تان به مه‌به‌سته‌وه داڕشتووه و من لام وایه سیاسه‌تی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌وه نییه. له کوێ نوسراوه ئه‌م مانگرتنه پشتیوانی کردنه له میرحسین موسه‌وی. ئه‌م پیاوه و کورد ته‌نیا خوایان یه‌که. بویه لام وایه ئه‌م مانگرتنه پیشتیوانێکه له‌و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌ی که ئێستاکه له ئاستی شاره گه‌وه‌رکانی ئێران له ئارادیه و به رای من دروشمه‌کانیشی زۆر له قسه‌کانی میرحسین موسه‌وی سه‌ره‌وتر چووه. بۆیه به حه‌ق ده‌بێت خه‌ڵکی کورد زۆر له‌وه رێکخراوتر و ژیرانه‌تر پشتیوانی بکه‌ن و ریزبه‌ندی خۆشیان به گوتاری تایبه‌ت به خۆیان دیاری بکه‌ن و بێنه مه‌یدان و خواسته‌کانی بێنه گۆڕێ. به بێ هیچ ده‌مارگرژیه‌ک که کاکه بۆچی خه‌ڵکی فارس چی بۆ ئێمه کردوه هه‌تا ئێمه بۆی بکه‌ین وشتی له‌و جۆره، من لام وایه یشتیوانی کردن و هاتنه مه‌یدان به شێوه‌ی مه‌ده‌نی هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد تێدا نابێت به‌ڵام ده‌سکه‌وتی ئه‌زمون وه‌رگرتن له کاری رێکخراوه‌یی و هه‌نگاونان به‌روه هاتنه سه‌ر شه‌قاممان به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و شارستانی فێر ده‌کات. ئه‌مه‌ش له پاڵ باقی شێوه‌کانی خه‌بات گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و سه‌نگ و قورسایی گه‌لی کورد ده‌باته سه‌رێ. هه‌ر بژین و سپاس بۆ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری سه‌قزیش...
سیمین
این تحریم ها غیر از ضربه به شهر سقز هیچ نتیجه دیگری ندارد، عدهای فرصت طلب شهر سقز را رسوا کرده‌اند.
من ناتوانم به بڵێم بيرورای خه‌ڵك دروسه يا كۆنه، به‌ڵام به بيروڕای من ئێمه وه‌كو كوردێك رۆژانی خۆمان بۆ مانگرتن هه‌يه و تا ئێستاش نه‌مبيستوه و نه‌مديوه شارێك ئێران له كوردستان پشتیوانی بكات! ميرحسين به من و كورد هيچ ره‌بتی نيه و ئه‌وان بۆ سه‌رۆك كۆمار هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئێمه به ئه‌ندازه‌ی خۆمان كوژراومان داوه...