ماڵپه‌ڕی سه‌قز ده‌ست به وه‌شان ده‌كاته‌وهرێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له چالاكیی ئیسكی‌بازه‌كانی سه‌قزپه‌یكه‌ره‌ی ریتون له پاركی مه‌وله‌وی سه‌قز دانراجه‌ژنی باڵغ بوونی كچانی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی سه‌قزی به‌ڕێوه‌چووفیدراسیۆنی جیهانیی زۆران، پله‌ی ناوبژیوانێكی سه‌قزی به‌رز كرده‌وهرێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له دوایین رۆژه‌كانی پاییزیی سه‌قزرووداوێكی هاتووچۆ ٢ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وهیه‌كه‌مین به‌فری پاییزی، ناوچه‌ی سه‌قزی سپی پۆش كردبنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاواره‌ی سه‌قزی، به‌ دوای كه‌س و كاریاندا ده‌گه‌ڕێنفه‌رمانداری سه‌قز سه‌ردانی سنووری سه‌قز و پێنجوێن ده‌كات
سه‌ید ئیبراهیم ئیسماعیل زاده
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
محه‌ممه‌د حه‌كیمی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
بێهزاد خۆشحاڵی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
نه‌سره‌ت خانم شافێعی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه‌
ره‌زا یادگارنوین
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
ره‌زا سه‌رسێفی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
فه‌رهاد ئه‌مانۆڵایی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه‌
شیوا مورادپوور
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه‌
وریا فه‌ره‌جی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه‌
شه‌ونم غه‌فاری
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
عوسمان سه‌عیدی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌
عومه‌ر ساڵحی ساحێب
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
سادق عێرفانی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
حه‌سه‌ن شافێعی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
سلێمان فه‌خری
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دپه‌ناه‌
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
سروه خۆش ‌په‌یام
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
عه‌بدولباقی ره‌وشه‌نی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
خه‌لیل سه‌عیدی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
ره‌حیم ره‌شیدی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
عه‌لی تۆپچی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌
خالید زارعی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
زێ زێ
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
سامان پاشایی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌
ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
موزه‌فه‌ر شافێعی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
محه‌ممه‌د ناهید
وڵامی پرسیاره‌كانی ‌دایه‌وه
شه‌هاب شێخی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
موعته‌سه‌م تاتایی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
عومه‌ر فاڕووقی
وڵامی پرسیاره‌كانی ‌دایه‌وه
پدرام شه‌هلایی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
سه‌ردار پاشایی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
خه‌ڵیفه ساڵح فانی
وڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه
ره‌حیم لوقمانی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
حه‌مه‌ساڵح سووزه‌نی
وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
سۆنبۆل موحه‌مه‌دپه‌نا
و‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
حه‌سه‌ن ئه‌مینی
و‌ڵامی پرسیاره‌كانت ئه‌داته‌وه‌
خالید ته‌وه‌كولی
و‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
ره‌شید فه‌یزنژاد
و‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
كه‌ژاڵ ئاده‌می
و‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه
ئایین
ئاژه‌ڵ
وه‌رزش
 
 
ئێستا 2 خوێنه‌ر له‌سه‌ر هێڵه‌
 
9341 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ | چاپ| ناردن| 0 بۆچوون
سروه خۆش ‌په‌یام
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
من سروه عه‌بدوڵڵا ساڵح له بنه‌ماڵه‌‌ی خۆش په‌یام و له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی شاره جوانه‌كه‌ی سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانم و هه‌نووكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌م و ٤ خۆشكم به ناوه‌كانی: شلێر، رۆژین، ژیان و ژوبینا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.


به هۆی ئه‌وه‌ی دایك و باوكم سیاسی بوون، ئێمه له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێراندا ژیاوین و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ٢٣ ساڵ پێش ئێستا من له شاری ماكۆ له دایك بووم.

دیسان به هۆی بارودۆخی سیاسی بنه‌ماڵه‌كه‌مه‌وه خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی ناچار بووین كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌جێ‌ بێڵین و له باشووری كوردستان و له شاری سلێمانی بگرسێینه‌وه.

من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه هاتین بۆ سلێمانی ده‌ستم به كاری راگه‌یاندن كرد و بۆ ماوه‌ی پتر له ٦ ساڵه كه له كاناڵه ره‌نگینه‌كه‌ی كوردسات كار ده‌كه‌م. پێش ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی فه‌رمی له شاشه‌وه ده‌ركه‌وم سه‌ره‌تا به‌شداریم له به‌رنامه‌ی ئاوێنه‌دا كرد و له‌وێ گۆرانیم وت و پێشتریش له چه‌ند به‌رنامه‌ێكدا گۆرانیم پێشكه‌ش كردووه.

دواتر به شێوه‌ی فه‌رمی وه‌ك پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات ده‌ستم به كار كرد، هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كانمدا زۆر ئه‌ترسام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جارم بوو له شاشه‌وه ده‌ركه‌وم.

سه‌ره‌تا ئه‌ركی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "ئادینه"م له ئه‌ستۆ گرت كه هه‌موو رۆژانی هه‌ینی له كوردساته‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سپاسی كاك ره‌سه‌ن و كاك ئه‌یووب بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا زۆر هاوكارییان كردووم.

دواتر له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر ئامانج كه‌ماڵ و دێرین به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگم به ناوی "نێرگز نیوز" پێشكه‌ش كرد كه سه‌رنجی بینه‌رێكی زۆری بۆ لای خۆی راكێشا و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام بوو.

ئێستاش ماوه‌ی زیاتر له ٣ مانگه كه وه‌ك ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "رێگای سێهه‌م" كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنانه و له‌سه‌ر كێشه‌كانی تایبه‌ت به ژنان و توندوتیژی دژی ژنان ده‌دوێت كار ده‌كه‌م، كه‌ ئه‌م به‌رنامه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له رادیۆ گه‌لی كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه و له هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كدا توێژه‌ر یان لێكۆڵه‌رێك بانگهێشت ئه‌كه‌ین و له سه‌ر بابه‌ته‌كانی توندوتیژی دژی ژنان وتووێژ ئه‌كه‌م و هاوكات په‌یوه‌ندی ته‌له‌یفوونی گوێگرانیش وه‌رده‌گرین.

من بۆ خۆیشم تا ئێستا ده‌رهێنه‌ری دوو كورته فیلمم كردوه، یه‌كه‌میان به ناوی "كۆچی تاریكه‌كان" كه به هاوكاری ده‌رهێنه‌ر ئامانج عه‌بدوڵڵا و له‌سه‌ر تووندوتیژی دژ به ژنان به‌رهه‌مم هێناوه و ماوه‌ی فیلمه‌كه ٢٣ خوله‌كه و ئه‌م فیلمه به ئاماده بوونی خۆم له شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوید به زمانی سویدی نمایش كرا. به‌رهه‌می دووهه‌میشم به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان به گشتی و هه‌ڵه‌بجه و نه‌ورۆز و عادیله خانم به تایبه‌تییه و هه‌نووكه به مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه بۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئامریكام به‌ڕێ كردووه.

جگه له كاری راگه‌یاندن، بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵه له رێكخراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنان به ناوی "سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌" وه‌كوو وه‌رگێڕ كار ده‌كه‌م و بابه‌ت و نووسراوه‌ به زمانه‌كانی فارسی و توركی وه‌رده‌گێڕمه‌ سه‌ر زمانی كوردی، شایانی باسه به هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له وڵاتی توركیه ژیاوم زمانی توركی فێر بووم.

هه‌روه‌ها شاره‌زاییم له ژه‌نینی ئامێری گیتار دا هه‌یه و هه‌ندێك جار خۆمی پێوه سه‌رقاڵ ئه‌كه‌م. له كۆتاییدا رێزم هه‌یه بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه رازاوه‌كه‌‌ی سه‌قز و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌كتان به ئاوات ئه‌خوازم.

وڵامی خوێنه‌ران:
سڵاو و رێز و ده‌ست خۆشی له ماڵپه‌ڕه به‌ڕێزه‌كه‌تان ئه‌كه‌م. ئه‌مه‌وێ ده‌ست خۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه جوانه‌كه‌تان بكه‌م و پێش له هه‌موو شتێك سپاس بۆ ئه‌و ئازیزانه‌ی وا راوبۆچوون و پرسیار و تێبینیه‌كانی خۆیان ئاراسته‌ كردوه و بێگومان جێگه‌ی خۆشحاڵیمه‌وه و به دڵفراوانییه‌وه وڵامی پرسیاره‌كانتان ئه‌ده‌مه‌وه.


شاخه‌وان
به‌ڕێزت له باره‌ی به‌رهه‌م هێنانی كورته فیلمی دووهه‌متدا نووسیوته: (به‌رهه‌می دووهه‌میشم به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان به گشتی و هه‌ڵه‌بجه و نه‌ورۆز و عادیله خانم به تایبه‌تییه و هه‌نووكه به مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه بۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئامریكام به‌ڕێ كردووه)، ئه‌كرێ بفه‌رموون عادیله خانم كێیه و زیاتر به خوێنه‌رانی بناسێنن؟ سپاس

سڵاو شاخه‌وان، سه‌باره‌ت به وڵامی پرسیاره‌كه‌ت ئه‌توانم بڵێم كه عادیله خانم یه‌كێك له ژنه فه‌رمانڕه‌واكانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی كه حوكم و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا كردووه و یه‌كه‌م چاپخانه‌ی هێناوه‌ته ئه‌و شاره‌ و زۆری كاری باشی وه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه و.. له هه‌ڵه‌بجه‌دا كردووه. ئه‌مه‌وێ بڵێم له سه‌رده‌می كۆندا ئێمه ژنان به‌شداریمان له سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری وڵاتدا كردووه و هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌سه‌ڵاتدارێكی باش بووه و ناوی وه‌ك ژنێكی ئازا له مێژووی كورددا تۆمار كراوه بۆیه من هه‌وڵم داوه له‌م دیكۆمێنته‌دا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌مه‌وه.

Hiwa
سڵاو و رێز پێشكه‌ش به سروه خانی زێده ئازیز و خۆشه‌ویست، پێم خۆش بوو بزانم كار و پڕۆژه‌ی داهاتووت چی ده‌بێت؟ ئایا هه‌ر له بواری پێشكه‌شكاری دا چالاك ده‌بن؟ ئایا تا ئێستا له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی سریاڵ و دراما تلویزیۆنیه‌كانه‌وه پێشنیاری كارتان پێ نه‌دراوه و ناتانهه‌وێت وه‌ك ئه‌كته‌رێك رۆڵ ببینن؟ زۆر سپاس

هیوای ئازیز له وڵامی به‌ڕێزیشتدا ئه‌توانم بڵێم كه به‌ڵێ زۆر پێشنییاری كارییم پێ دراوه، هه‌م بۆ دراما و هه‌م بۆ كلیپ و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له فیلم دا رۆڵ ببینم، به‌ڵام من خۆم له بواری ئه‌كته‌ری دا نابینمه‌وه، چونكه من خۆشه‌ویستی و ئۆگریم بۆ پێشكه‌شكاریه‌كه‌م زیاتره له چاو بواره‌كانی تر. بۆ پڕۆژه‌ی داهاتووشم ئه‌مه‌وێ فیلمێكی دێكۆمێنتی له سه‌ر دیارده‌ی خه‌ته‌نه كردنی كچان و خۆسووتاندن ئاماده بكه‌م. له بواره‌كانی دیكه‌شدا ئه‌مه‌وێ گه‌شه بده‌م به كاره‌كانم و هیوادارم دڵی خه‌ڵك له‌خۆم رازی بكه‌م. سپاس بۆ تۆش

ئازاد
سڵاو، ئایا ئێوه ژیانی هاوبه‌شتان پێك هێناوه؟

سڵاو ئازاد، نه‌خێر من تا ئێستا ژیانی هاوبه‌شم پێك نه‌هێناوه.

هونه‌ر قادر
خوشكی به‌ڕێز هیوادارم هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتوو بیت. هه‌روه‌ك ئه‌زانین شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیرییه و شێوازی زمانی سلێمانی له ئێستادا له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و رۆشنبیران مامڵه‌ی پێ ده‌كه‌ن. ئێوه چۆن توانیوتانه له‌و كاناڵه گرینگانه‌دا به‌رنامه پێشكه‌ش بكه‌ن و هیچ گرفتێكیان بۆ نه‌هاتوهته پێش؟ رای خه‌ڵك چییه بۆ ئه‌و لایه‌نه؟ هونه‌ر قادر ـ ئاڵمانیا

سڵاو هونه‌ر، سپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت. من به رێكه‌وت بوو كه چووم بۆ كاناڵی ئاسمانی كوردسات و بێ گومان پێشتر تێستیان لێ وه‌رگرتم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش بكه‌م و له تێسته‌كه‌شدا به سه‌ركه‌وتنه‌وه ده‌رچووم و تا ئێستاش تا ئه‌و جێگه‌ی كه راوبۆچوونی خه‌ڵكم له رێگه‌ی ئیمایلی به‌رنامه‌كه‌وه بۆ هاتووه، زۆربه‌ی بینه‌ران له شێوه‌ی پێشكه‌شكاری و به‌رنامه‌كانم رازی بوون و ده‌ست خۆشییان لێ كردووم. هه‌ر چه‌ند ئه‌ركی من ئه‌وه‌یه كه كولتوور و فه‌رهه‌نگ و... گه‌لی كورد به خه‌ڵكی فارس بناسێنم، بۆیه جێگه‌ی شانازییه كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌مه‌وه ئه‌و ئه‌ركه به‌ڕێوه‌ ببه‌م. هیوادارم وڵامم دابێتیته‌وه.

ژیله‌مۆ
سڵاو خوشکی به‌ڕێز، منیش وه‌کو هه‌موو لاوێکی سه‌قزی حه‌ز ئه‌که‌م که شاره‌که‌م لاوانێکی ئاوا سه‌رکه‌وتووی تێدایه، هیوادارم له ته‌واوی بواره‌کانی ژیانتان دا هه‌ر ئاوا سه‌ربه‌ست بن.

سڵاو و رێزی تایبه‌تییم هه‌یه بۆ هه‌موو لاوێكی ئازیزی سه‌قزی و ئه‌مه‌وێ هه‌ر لێره‌وه تا شاری سه‌قز، خۆشه‌ویستی خۆم بۆ دانیشتوانی شاره‌ جوانه‌كه‌م بنێرم و هیوادارم كه تۆش به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو بیت ژیله‌مۆ گیان.


میکائیل
سروه خان سڵاو؛ ئێوه ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا چه‌ن گۆرانیشتان له سه‌ر شاشه کوردییه‌کان وت و ئیتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته واته تۆمار کردنی گۆرانی ئێوه‌مان نه‌دی و زیاتر وه‌کوو پێشکه‌شکارێک دیته سه‌ر شاشه‌کان! پێم خۆشه بزانم هۆکاری ئه‌وه‌ی که وازتان له گۆرانی وتن هێنا چی بوو؟

سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ تۆ كاك میكائیل، به‌ڵێ راسته من چه‌ند جارێك گۆرانییم گوتووه، ئه‌مه‌وێ لێره‌وه پێت بڵێم كه به هۆی چوونم بۆ تلویزیۆن، ب‌ڕاستی خۆم له پێشكه‌شكاری به‌رنامه و تلویزیۆندا بینییه‌وه. چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن كه به‌ڕاستی ده‌نگیان خۆشه و له بواری گۆرانی گوتندا سه‌ركه‌وتوون، منیش هه‌ر چه‌نده كه حه‌زم كردوه گۆرانی بڵێم به‌ڵام به‌ڕاستی خۆم له‌م بواره‌دا نابینمه‌وه و له‌وانه‌شه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێ بتوانم گۆرانی بڵێم. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا زۆر پێشنییاری كارییم پێ دراوه، به‌ڵام به هۆی نه‌‌ڕه‌خسینی ده‌رفه‌تی گونجاو نه‌متوانیوه. سپاس بۆ بۆچوونه‌كه‌ت

برزوو سه‌قزی
کیژی جوانی سەقزی سروە خانم، هیوادارم لە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتوو بیت. بەرێزم منیش 5 ساڵە لەو شارە جوانەی سلێمانیم و زۆر جار تۆم بینیوە لەو کەناڵانەی تەله‌ویزیۆن، سلێمانی وەک شارێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن لە کوردوستاندا کە پڕە لە رۆشنبیر و نەوەی نوێ ئایا چۆن توانیوتانە جێی خۆتان بکەنەوە لەو شوێنە گرنگانەدا بە مەرجێک شێوازی زمانی بەرێزتان جیاوازە لە دیالێکتی سلێمانی؟ و تا رادەیەک زۆر سەرکەوتوش بون لە بواری میدیادا. دوبارە رێزم

منیش هه‌ر لێره‌وه سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ تۆ و شاره‌ جوانه‌كه‌ی سلێمانی، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و رۆشنبیری. سپاس بۆ بۆچوونه‌كه‌شت، به‌ڕێزم من به زمانی كوردی تا ئێستا یه‌ك به‌رنامه‌م به زاراوه‌ی سۆرانی پێشكه‌ش كردووه و ئه‌وانیش مه‌به‌ستیان له هه‌ڵبژاردنی من له‌به‌ر زاراوه‌ی سه‌قزیه‌كه‌م بوو چونكه له‌ شێوازی ئاخافتنی سلێمانی نزیكه و من كێشه‌م نییه له‌گه‌ڵ زاراوه‌كانی زمانی كوردی، من ئێستا به‌رنامه‌كه‌م به زمانی فارسی پێشكه‌ش ده‌كه‌م. هیوادارم وڵامه‌كه ئه‌وه بێت كه به‌ڕێزت ویستووته. سپاس

شمشاڵ ژه‌ن
چۆناوچۆن فێری ژه‌نینی ئامێری گیتار بوون؟

سڵاو شمشاڵ ژه‌ن، دیاره خۆت هونه‌رمه‌ندی بۆیه ئه‌و پرسیاره‌ت كردووه. من سه‌ره‌تا بۆ فێربوونی ژه‌نینی ئامێری گیتار چووم بۆ خولێكی په‌روه‌رده‌ و فێربوون و له لای مامۆستا شوان له شاری سلێمانی راهێنانم بینی، به‌ڵام ئێستا له ماڵه‌وه بۆخۆم راهێنان ئه‌كه‌م و حه‌زم له ئامێری گیتاره‌.

نێرگز
خاتوو سروه سڵاو، پێم خۆش بوو بزانم بۆچی ئێوه له باشووری كوردستان ماونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌تاندا نه‌چوون بۆ وڵاتی سوید؟ ئایا ناتانهه‌وێت له داهاتوودا بڕۆن؟

نێرگز گیان من به هۆی كاره‌كانم ئه‌مه‌وێ له باشووری كوردستان و له شاری سلێمانی بمێنمه‌وه. راسته بنه‌ماڵه‌كه‌م زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، به‌ڵام من ژیانی خۆم، خۆم دیاری ئه‌كه‌م و بڕیار ئه‌ده‌م له كوێ بژیم. من كوردستان به خۆشترین شوێن ئه‌زانم و هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كوردستان ئه‌ده‌م. هه‌رچه‌ند سه‌ردانی ئه‌وروپام كردوه، به‌ڵام هێشتا به‌ ته‌واوی بیرم لێ نه‌كردوه‌ته‌وه كه به یه‌كجاری له‌وێ نیشته‌‌جێ بم و زیاتر پێم خۆشه به سه‌فه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌م.

كانی ئاسكان
سروه خان سڵاو، ده‌مهه‌ویست بزانم هۆكاری دابه‌زینی كه‌یفییه‌تی به‌رنامه‌كانی كوردسات بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆچی ئێستا كوردسات توانای كێبڕكێی له‌گه‌ڵ باقی كاناڵه ئاسمانیه‌كانی كوردستان نه‌ماوه؟ ئایا هۆكاری ئابووری له پشته‌وه‌یه یان لاوازی به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی ئه‌م كاناڵه هۆكاری سه‌ره‌كییه؟ سپاس

سڵاو كانی ئاسكان، سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ت من ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم له‌وانه‌یه له روانگه‌ی جه‌نابته‌وه وابێت كه ئاستی به‌رنامه‌كانی كوردسات دابه‌زیوه، به‌ڵام من كوردسات به یه‌كێك له كاناڵه سه‌ره‌كیه‌كانی كورد ئه‌زانم. كوردسات كاناڵێكی سیاسی تره و راسته كه به‌رنامه‌ی ته‌فریحی كه‌مه، به‌ڵام دیاره هه‌موو كاناڵێك به‌شی خۆی كه‌موكوڕی هه‌یه و بینه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه. سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئابووریش من ناتوانم وڵامت بده‌مه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوا ناكه‌م هه‌تا ئێستا كێشه‌ی ئابووری بووبێت. هیوادارم وڵامتم دابێته‌وه

كوردستان
سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ جوانترین، ناسكترین، ئازیزترین، ئازاترین و....، هه‌تا وه‌سفت بكه‌م هێشتا كه‌مه! سروه گیان هیوادارم وێنه‌ت زۆر بێت. به‌م ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه به‌راستی جێگه‌ی شانازییه كه ئه‌و هه‌موو چالاكیه‌ت هه‌بووه. زۆر زۆر خۆشم ئه‌وێی و به‌راستی كاتێك له شاشه جوانه‌كه‌ی كوردساته‌وه ده‌‌رده‌كه‌وی چاو و دڵم روون ده‌بێته‌وه. چاوه‌كانت ماچ ده‌كه‌م كچه نازداره‌كه‌ی شاری سه‌قز و سلێمانی

كوردستان گیان به راستی ئه‌وه‌نده لوتفت كردوه نازانم چۆن وڵامی ئه‌و هه‌موو موحیبه‌ته‌ت بده‌مه‌وه. ئازیزم سپاست ده‌كه‌م و ده‌سته‌كانت به گه‌رمی ده‌گوشم بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه‌ت. من به خۆشه‌ویستی و دڵگه‌رمی ئێوه‌وه به‌رنامه پێشكه‌ش ئه‌كه‌م و هیوادارم له‌مه‌به‌دوا بتوانم زیاتر په‌ره‌ به به‌رنامه‌كانم بده‌م و دڵی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست رازی تر بكه‌م. دیسانه‌وه سپاست ئه‌كه‌م و رێزم هه‌یه بۆ تۆی ئازیز.

نارین
سڵاو سروه گیان، به‌راستی ئێوه كچانی سه‌قز هه‌وڵتان داوه به جوانی روخسار و فه‌رهه‌نگ خۆتان ده‌ربخه‌ن و ناوبانگی شاره جوانه‌كه‌ی سه‌قز به‌رز بكه‌نه‌وه. هه‌ر له سونبول خانم و كه‌ژاڵ ئاده‌می تا تۆی به‌ڕێز نیشانتان داوه كه كچانی سه‌قز ئاوا به‌توانان. هه‌ر بژین

نارین گیان سڵاو و رێزم هه‌یه، بێ گومان من و ئه‌و كه‌سانه‌ی وا به‌ڕاستی زه‌حمه‌ت ئه‌كێشن له بواری راگه‌یاندندا مه‌به‌ستمان رازی كردنی ئێوه‌ی ئازیزه، نارین گیان ته‌نها جوانی روخسار به لای منه‌وه گرینگ نیه، گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌ر كامێكمان له رێگای خۆمانه‌وه بتوانین كورد به هه‌موو دونیا بناسێنین و ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره‌ی وا لێی كراوه له‌قاوی بده‌ین،و ئه‌و هه‌موو كه‌سه باشانه‌مان كه له مێژوودا له رێگه‌ی ئازادی و كوردایه‌تی شه‌هید كراون به دونیا بناسێنین. ئێمه ده‌بێ له هه‌موو ئاسته‌كاندا خۆمان له‌‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان دا به‌راوره بكه‌ین و هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان تێ‌بكوشین. له كۆتایی دا رێزم بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌یه.

هه‌وراز
سڵاو سروه خانم، ئه‌كرێ بفه‌رموون پله و ئاستی زانستی و خوێنده‌واریتان له چ راده‌یه‌كدایه؟ ئايا ئه‌وه‌ی كه‌سێك بو ماوه‌يه‌ك له شوينێك ژيابێت و فێری زمانه‌كه‌يان بێت ئه‌توانێ ده‌قه‌كان وه‌ر‌بگێڕێته‌وه؟

هه‌وراز من راسته ماوه‌یه‌كی كه‌م له وڵاتی توركیه ژیاوم، به‌ڵام من له‌وێ له قوتابخانه‌ی توركی ده‌رسم خوێندوه ، له‌وێ ئێمه كلاسی فێربوونی زمانی توركیمان هه‌بوو، بۆیه پاش هاتنه‌وه‌م له كۆمپانیایه‌كی توركی ئیش و كاری وه‌رگێڕانم ئه‌كرد، هه‌ر ئه‌مه وایكرد زیاتر له‌گه‌ڵ زمانه‌كه‌یان رابێم. ئینجا ئه‌وه به كه‌سه‌كه خۆی كه‌وتووه كه چه‌نده زیره‌ك بێت و بتوانێت به‌كاری بهێنێت و تا ئێستاش كه من ئه‌م كاره‌ ئه‌كه‌م كه‌س گله‌یی و گازه‌نده‌ی لێم نه‌بووه و به‌رده‌وامیش من نووسراوه‌ی توركی ئه‌خوێنمه‌وه.

Artin
سڵاوم هه‌یه بۆ سروه كچه جوانه‌كه‌ی شاری سه‌قز و هیوادارم له ته‌واوی بواره‌كانی ژیانتدا سه‌ركه‌وتوو بیت. زۆر رێز و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ جوانترین پێشكه‌شكاری كاناڵه كوردیه‌كان. هه‌ر بژیت كچه جوانه‌كه‌ی شاری سه‌قز

سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ تۆی ئازیز، لوتفت هه‌یه و چاوه‌كانت ماچ ئه‌كه‌م.

narmin
سڵاو سروه خان، باشی؟ هیچ پرسیارێكم نییه به‌ڵام زۆر له‌ مێژه كه ئاگام لێت نییه، رۆژگارێكی زۆر خۆشمان هه‌بوو پێكه‌وه و هه‌روه‌ها زۆر خۆشحاڵم له‌وه‌یكه توانیوته به‌م شوێنه بگه‌یت. هیوای له‌ش ساخی بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت به ئاوات ده‌خوازم. دۆستی كۆنت نه‌رمین

نه‌رمین گیان سڵاو له خۆت و بنه‌ماڵه ئازیزه‌كه‌ت، سڵاو و خۆشه‌ویستیم هه‌یه هه‌ر له سلێمانییه‌وه تا وڵاتی فینلاند. راسته ئازیزم كه ده‌مێكه ئاگامان له‌ یه‌ك نییه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه تۆم بیر چوه‌ته‌وه و ئه‌و رۆژه خۆشانه‌ی توركیه‌م بیر چوه‌ته‌وه. بڕوا بكه به‌رده‌وام له دۆستان و هاوڕێیان هه‌واڵم پرسیوی، به‌ڵام به‌داخه‌وه من ناونیشانی ئینترنێتی تۆم له‌لا نه‌ماوه و كاتێك ژماره ته‌له‌فونه‌كه‌شم گۆڕی ئیتر تێلت نه‌كرده‌وه! خۆشحاڵم كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه جوانه ئێمه‌ی وه‌بیر یه‌كتر هێنایه‌وه، چاوت ماچ ئه‌كه‌م و ئه‌توانی به ناونیشانی به‌رنامه‌كه‌م ئیمایلم بۆ بنێری. رۆژانی هه‌ینی هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌مه‌وه واته به‌رنامه‌ی ئادینه، ناونیشانه‌كه‌م بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، ده‌توانی ئیمایلم بۆ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگامان له‌یه‌ك بێت. سڵاو له بنه‌ماڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ئازیزم.


ڕه‌شید فه‌یزنژاد
سڵاو هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم، سڵاو به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی ئازیزی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، سڵاو کیژۆڵه‌ ئازا و لێوه‌شاوه‌ی شاره‌که‌ی ئیاتێخار و مه‌جدی و مه‌زهه‌ر و ژیلا و ناهیدی حسه‌ینی و زێ‌ زێ و مه‌لاسه‌ی ڕه‌شی و مه‌لا ڕه‌حمان و زاری و زیائی و سه‌عدی حه‌زین و شیرازی و سه‌دان ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری تر، که‌ تۆیش سروه‌ خانم گیان به‌ باوه‌ڕی من خۆت له‌ داهاتوویه‌کی نه‌ زۆر دوور، له‌ بواری خۆتدا ده‌بیته‌ به‌شێک له‌ تاریخ و مێژوی شاره‌که‌مان و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ و به‌ ڕاشکاوییه‌وه‌ هه‌ر لێره‌وه‌ هه‌م به‌ تۆ و هه‌م به‌ هاوشارییه ئازیزه‌‌کانمان‌ مزگێنی ئه‌ده‌م که‌ وه‌ک هه‌موو ئه‌م ئۆستوره‌ و گه‌وره‌ مامۆستا و زانا و هونه‌رمه‌ندانه‌ ناوی تۆیش وه‌ك مرۆڤێكی گه‌وره‌ی شاره‌که‌مان سه‌بت ده‌کرێت. به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستانم من که‌ ساڵی 2006ی زاینی له‌ سلێمانی بوم، به‌ تایبه‌ت ئه‌و ماوه‌ی که‌ به‌ هۆی کاره‌که‌مه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وام له‌ هاتووچۆ بۆ تلڤیزیۆنی کوردساتدا بوم، له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادار و شاهێد و نازر بوم که‌ چه‌نده‌ ئه‌م خانمه‌ له‌ لای به‌ڕێز هێرۆ خان و به‌رپرسان و کارمه‌ندانی ئه‌و تلڤیزیۆنه‌دا ڕێز و خۆشه‌ویستی له‌ دڵی هه‌مواندا هه‌بوو و من ئه‌زانم که‌ تا چه‌نده‌ رێزیان ده‌گرت و ڕێزیان لێ ده‌نا، که‌ ئه‌ڵبه‌ت هه‌موی ئه‌م ڕێز و حورمه‌تانه‌ هه‌ر له‌ هه‌ڵس‌وکه‌وت و شێوه‌ی ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و هه‌ر خۆی بوو که‌ وای کردبوو که‌ رێزی تایبه‌تی بۆ دابنێن و زۆر کچێکی ئه‌هوه‌ن و ئارام و بێ‌قسه‌‌وباس و بێ ده‌نگ بوو! هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو خۆشییان ده‌ویست. من له‌ یه‌زدانی مه‌زن ته‌مه‌نی درێژ له‌ گه‌ڵ سڵامه‌تی و سه‌رکه‌وتن بۆ سروه‌ خانم خۆش‌په‌یام له‌ ناخی دڵ‌و ده‌رونمه‌وه‌ داواکارم. برای بچوکتان: ڕه‌شید فه‌یزنژاد هێلسینکی _ فینلاند.

سڵاو كاك ره‌شید خان، بڕوا بكه كاتێك په‌یامه‌كه‌تم خوێنده‌وه چاوم پڕ بوو له فرمێسك، بۆ ئه‌و هه‌موو موحیبه‌ته كه هونه‌رمه‌ندێكی ئازیز و گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌و قسه جوانانه‌ی بۆی نووسیوم. به راستی جێگه‌ی شانازییه، ده‌سته‌كانت ماچ ده‌كه‌م و هیوادارم دڵت هه‌میشه ساخ بێت. به‌ڕاستی هونه‌رمه‌ندی وه‌ك جه‌نابت كه خزمه‌تی به هونه‌ر و موسیقای كوردی كردووه جێگه‌ی سه‌ربه‌رزی هه‌موومانه و ناوی هه‌میشه له مێژووی كورددا ده‌مێنێته‌وه. كاك ره‌شید خان گیان هه‌ر لێره‌وه چه‌پكه گوڵێكی رێز و حورمه‌تت پێشكه‌ش ئه‌كه‌م و هیوادارم كه دووباره سه‌ردانێكی سلێمانی بكه‌یت و من بتوانم خزمه‌تێكی بچووكت پێ بكه‌م. رێز و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ بنه‌ماڵه‌ی كاك جه‌مشیدی برات و ده‌نگت هه‌میشه خۆش بێت. بڕوا بكه كاتێك كه زۆر منداڵیش بووم ماڵه‌وه‌مان ئه‌زانن كه خولیای گۆرانیه‌كانت بووم و هه‌میشه حه‌زم ئه‌كرد گوێیان لێ بگرم، هه‌م ده‌نگت و هه‌م كه‌مانه پڕ له هه‌ست و سۆزه‌كه‌ت. له كۆتاییدا دیسانه‌وه رێز و حورمه‌تم هه‌یه و هیوادارم كه هه‌ر خۆش بیت بۆ وڵاته‌كه‌مان كوردستان و باوكیشم لێره‌وه سڵاوت لێ ده‌كات.

هاوڵاتی
هه‌ر بژيت خوشكی هاوشاريم سروه خان، ببوره وتم بزانم ئێوه ئيمه‌يلتان هه‌يه و ده‌كرێ وه‌ریبگرین؟

سڵاو هاوڵاتی، رێزم هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنیارێك یان بۆچوونێكت هه‌یه ئه‌توانی لێره‌دا باسی بكه‌ی یان ئه‌توانی به ئیمایلی به‌رنامه‌كه‌م واته به‌رنامه‌ی ئادینه بینێریت، به‌ڵام ببوره كه پرسیاری شه‌خسی وه‌رناگرم.

شاره‌وان
سڵاو بۆ سروه خان و بنه‌ماڵه‌ی خۆش په‌يام، من پرسيارێكم نيه به‌ڵام وتم وه‌ك هاوڵاتيه‌ك رێزتان بۆ بنێرم له هه‌ر كوێ بيت هه‌ر سه‌ركه‌و‌توو بيت. زۆر سپاست ئه‌كه‌م

شاره‌وان گیان سڵاو و رێزم هه‌یه و سپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت، منیش رێزم هه‌یه.

sheler
بژی كچی جوانی سه‌قز، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ تۆی ئازیز به ئاوات ده‌خوازم

شلێر گیان سپاس ئازیزه‌كه‌م، منیش سڵاوم هه‌یه بۆ كچان و كوڕانی شاره جوانه‌كه‌ی سه‌قز و سه‌ركه‌وتوو بیت.

سورا
به‌ڕێز سروه خان من هيچ پرسيارێكی تايبه‌تم نيه ته‌نيا ئه‌وه‌ی كه ده‌س خۆشيتان لێ بكه‌م بۆ پێشكه‌ش كاري جوانتان له به‌رنامه‌ی ئادينه و پێم خۆشه ئه‌مه‌ش بڵێم كه له روانگه‌ی منه‌وه ئێوه جوانترين كچێكن كه له شاشه‌كانی كوردی ئيش ئه‌كه‌ن، سپاس

سڵاو سورا گیان، نه‌زه‌ری لوتفته و رێزم هه‌یه هیوای سه‌ركه‌وتن له هه‌موو بوارێكی ژیان دا بۆ به ئاوات ئه‌خوازم.

هاوشاری
سڵاو، ببوره سروه خانم ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم به‌ڕێزت كه‌متر له ٦ ساڵه كه له كاناڵی كوردسات كار ده‌كه‌یت و له سه‌ره‌تای هاتنتان بۆ سلێمانیش كاری راگه‌یاندنتان ده‌ست پێ نه‌كرد، پاشان ده‌مهه‌وێ بزانم ئێوه كه وانه‌ی ده‌رهێنان و سیناریۆتان نه‌خوێندوه چۆن ده‌توانن فیلم درووست بكه‌ن؟ هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت

سڵاو هاوشاری، من بۆ ٦ ساڵ ئه‌چێت له كاناڵی كوردساتم (واته له نێو ٦ دام). له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌یه‌ك له شێوازی نووسینی ژیاننامه‌كه‌م دا بووبێت، چونكه من وتبووم له سه‌ره‌تای هاتنم بۆ سلێمانی ده‌ستم به كار كردوه و مه‌به‌ستم كاری راگه‌یاندن نه‌بووه! من وه‌ك ته‌خه‌سۆس نه‌خێر كاری ده‌رهێنانم نه‌كردوه، به‌ڵام به‌شداریم له خولی ده‌رهێنان دا كردوه و ئه‌مه‌ش وه‌كوو ئه‌زموون ئه‌م كارانه‌م پێشكه‌ش كردوه و ئه‌زموون مرۆڤ راده‌هێنێ بۆ كاری باشتر، به‌شی خۆشی سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم له فستیڤاڵی لاوان له سلێمانی له ساڵی ٢٠٠٨ی زایینیدا به‌شداریم كرد و توانیم پله‌ی دووهه‌می كورته فیلم به‌ ده‌ست بهێنم و هه‌روه‌ها كه پێشتر له ژیاننامه‌كه‌م دا ئاماژه‌م پێداوه به‌شداری كۆنفڕانسێكی تووندوتیژی دژی ژنانم كردوه و له‌وێش فیلمێكم نیشان داوه كه زۆر لێی رازی بوون. به هه‌رحاڵ من له‌مانه‌وه ئه‌مه‌وێ زیاتر گه‌شه به كاره‌كانم بده‌م. هیوادارم به وڵامه‌كه‌ت گه‌شتبی.

telar
وێڕای سڵاو، ئێوه ماوه‌ی نزیك به ٣ ساڵ له وڵاتی توركیه ژیاون، بۆچی گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان؟

سڵاو ته‌لار، ئێمه ماوه‌ی ٢ ساڵ له وڵاتی توركیه ژیاوین نه‌ك ٣ ساڵ و له‌به‌ر هه‌ندێك شت كه په‌یوه‌ندی به كاری سیاسی دایك و باوكمه‌وه هه‌یه گه‌ڕاینه‌وه و من زۆرم پێ خۆش بوو كه بۆ سلێمانی گه‌ڕاینه‌وه. سپاس

على اكبر مجيدى
من نووسه‌ر ‌و رۆژنامه‌نووس، كاری وه‌رگێڕان‌و ته‌له‌فزیۆنی‌و كاری هونه‌ری سروه‌ خانم بینیوه‌ بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم به‌ راستی له‌م بوارانه‌دا چالاكه‌‌و ئه‌م تواناییانه‌ی هه‌یه‌‌و ده‌توانێ له‌مه‌ زیاتریش پێش بكه‌وێت، هیوای پێشكه‌وتن‌و سه‌رفرازیم بۆ هه‌یه‌، ئه‌و توانایه‌ی تێدا ده‌بینم كه‌ كچێكی هه‌ڵكه‌وتوو بێت‌و له‌ ریزی ژنانی جیهاندا ناوی ببینم.

سڵاو كاك عه‌لی، سپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت. به‌ڕاستی كاتێك ئه‌و هاندانانه‌ی ئێوه‌ی بینه‌ر ئه‌بینم زیاتر به كاره‌كانم دڵگرم ئه‌بم و هیوادارم ئێوه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رێك له كاره‌كانتان دا سه‌ركه‌وتوو بن. رێزم هه‌یه

ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز


ماڵپه‌ڕی سه‌قز ده‌ست به وه‌شان ده‌كاته‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
سه‌رئه‌نجام پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌كتیڤ نه‌بوونی ماڵپه‌ڕی سه‌قز و دابڕانی كاتیی و نه‌خوازراو له خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ئه‌م ناوه‌نده، ستافی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوه‌ندیی هه‌واڵنێریی سه‌قز بڕیاریاندا له داهاتوویه‌كی نزیكدا به گڕ و تینێكی زیاتر له جارانه‌وه درێژه به كاری...


رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له چالاكیی ئیسكی‌بازه‌كانی سه‌قز
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
پاش بارینی یه‌كه‌مین به‌فری زستانی ئه‌مساڵ له ناوچه‌ی سه‌قز، كۆمه‌ڵێك له ئیسكی‌بازه‌كانی سه‌قز یه‌كه‌مین خولی راهێنانی خۆیان به فه‌رمی ده‌ستپێكرد. له ساڵی رابردووه‌وه وه‌ڤد و لیژنه‌ی ئیسكیی سه‌قز هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ی خولی...


په‌یكه‌ره‌ی ریتون له پاركی مه‌وله‌وی سه‌قز دانرا
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
هونه‌رمه‌ند "لوقمان كه‌ریمی" سه‌باره‌ت به هۆكاری درووستكردنی په‌یكه‌ری "ریتون" كه هه‌نووكه له پاركی "مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی" سه‌قز دانراوه، رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له سازكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره بایه‌خ و گرینگی‌دان به ئاسه‌واره مێژوویی و دێرینه‌كانی...


جه‌ژنی باڵغ بوونی كچانی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی سه‌قزی به‌ڕێوه‌چوو
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا عوسمان بارانی "خه‌تیب و پێشنوێژی مزگه‌وتی رساڵه‌ت په‌نا" قسه‌وباسێكی سه‌باره‌ت به باڵغ بوونی كچان له ته‌مه‌نی ٩ ساڵیدا پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد و ئه‌ركه نوێكانی كچانی باڵغ بووی له پاش ئه‌م دیارده‌وه...


فیدراسیۆنی جیهانیی زۆران، پله‌ی ناوبژیوانێكی سه‌قزی به‌رز كرده‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
هاووڵاتیه‌كی سه‌قزی كه وه‌ك ناوبژیوانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رزشی زۆران رۆڵ ئه‌بینێت، توانی بڕوانامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پله‌ی یه‌كی ئه‌م وه‌رزشه‌ش مسۆگه‌ر بكات. محه‌ممه‌ ره‌حیم پوور ته‌نها ناوبژیوانی كورده كه تا ئێستا توانیویه‌تی به‌م پله به‌رزه له...


رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له دوایین رۆژه‌كانی پاییزیی سه‌قز
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
له دوایین مانگی پاییزی ئه‌مساڵ و نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی زستان، شه‌قامه‌كانی ناوشاری سه‌قز دیمه‌نێكی جوان و رازاوه و خه‌یاڵاوی و ئه‌فسانه‌یی به‌خۆیه‌وه گرتووه. ئه‌م وێنانه‌ دیمه‌نێكی بچووك له حاڵ و هه‌وای پاییزی ئه‌مساڵی شاره‌كه‌مانه....


رووداوێكی هاتووچۆ ٢ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
به هۆی رووداوێكی هاتووچۆ كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سه‌قز ـ سنه روویدا، لۆریه‌كی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبیلێكی جۆری پڕاید، لێك‌كه‌وتن و له ئاكامدا سه‌رنشینێكی پڕایده‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به توندی بریندار بوو، كه دواتر...


یه‌كه‌مین به‌فری پاییزی، ناوچه‌ی سه‌قزی سپی پۆش كرد
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شه‌پۆلێكی باران بارین نێوشار و سه‌رجه‌م دێهاته‌كانی ناوچه‌ی سه‌قزی گرتووه و هاوكات زۆربه‌ی لووتكه‌ی كێو و ناوچه شاخاوی و به‌رزه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به یه‌كه‌مین به‌فری پاییزی سپی پۆش كرا....


بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاواره‌ی سه‌قزی، به‌ دوای كه‌س و كاریاندا ده‌گه‌ڕێن
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه كاتی خۆی باپیریان له ناوچه‌ی سه‌قزه‌وه رووی له باشووری نیشتمانه‌كه‌مان كردووه و له‌وێ گیرساوه‌ته‌وه، هه‌نووكه به‌دوای خزم و كه‌س و كاریاندا ئه‌گه‌ڕێن و پێیان خۆشه رابردوویان بدۆزنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هانایان بۆ...


فه‌رمانداری سه‌قز سه‌ردانی سنووری سه‌قز و پێنجوێن ده‌كات
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٤ی ره‌زبه‌ر "نادر فه‌خری" فه‌رمانداری شاری سه‌قز له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی سه‌قز سه‌ردانی بازاڕی سه‌رسنووری گوندی "سێف"ـی كرد. ناوبراو له په‌راوێزی ئه‌م دیداره‌دا رایگه‌یاند: ئه‌م بازاڕه....


وڵاتی ئاڵمان رۆژنامه‌نووسێكی ماڵپه‌ڕی سه‌قزی رزگار كرد
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێرێكی ماڵپه‌ڕی سه‌قز به ناوی "ئه‌مین خه‌واله" كه ساڵێك پێش ئێستا به هۆی فشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌م شاره‌وه ناچار ببوو كه شاری سه‌قز به‌جێبهێڵێت و روو له هه‌رێمی باشووری كوردستان بكات، به هاوكاری...


٨ هه‌زار خوێندكار له ٤ زانكۆی سه‌قزدا سه‌رقاڵی خوێندنن
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
رۆژی شه‌ممه "نادر فه‌خری" فه‌رمانداری شاری سه‌قز له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی خه‌وتنگه‌ی خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ئیسلامیی ئه‌م شاره رایگه‌یاند: هه‌نووكه زیاتر له ٨ هه‌زار خوێندكار له هه‌ر ٤ زانكۆكه‌ی سه‌قزدا سه‌رقاڵی خوێندنن... (به وێنه‌وه)


رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له رێپێوانی به‌رینی سه‌قزییه‌كان
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦ی ره‌زبه‌ر، به بۆنه‌ی حه‌وتووی وه‌رزشه‌وه، به به‌شداری ٧ هه‌زار كه‌س له هاووڵاتیانی سه‌قز، رێپێوانێكی گه‌وره‌ی وه‌رزشیی به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییشدا ١٦٠ به‌شداربوو به شیوه‌ی "تیروپشك" خه‌ڵاتكران...


فستیڤاڵی به‌رزه‌حه‌وایی له سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
به ده‌ستپێشخه‌ریی فه‌رمانگه‌ی وه‌رزش و لاوان و هه‌روه‌ها وه‌ڤدی وه‌رزشه گشتیی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی شاری سه‌قز، له پاركی كه‌وسه‌ری ئه‌م شاره و به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵانی سه‌قزی، فستیڤاڵی به‌رزه‌حه‌وایی به‌ڕێوه‌چوو و له...


حاجییه‌كانی سه‌قزی به‌ره‌و ماڵی خوا به‌ڕێكران
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له دانیشتوانی شاری سه‌قز كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ له لایه‌ن رێكخراوه‌ی حه‌ج و ئه‌وقافی پارێزگای كوردستانه‌وه هاتبوه‌وه له نێو ئاپۆڕه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییدا و له لایه‌ن خزم و كه‌س و هاووڵاتیانی ئه‌م شاره‌وه، به‌ره‌و ماڵی خوا...


له چاره‌نووسی ٣ هاووڵاتی سه‌قزی هه‌واڵێك له‌به‌رده‌ستدا نییه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
له چاره‌نووسی ٣ دانیشتووی گوندی "ئێرانشا" سه‌ر به ناوچه‌ی تیله‌كۆی سه‌قز، به ناوه‌كانی: نامێق مه‌حموودی، مه‌نووچێهر مه‌حموودی و بێهزاد مه‌حموودی، له مانگی خاكه‌لێوه‌ی رابردوه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌قزه‌وه...


دیسان فه‌رماندارێكی عه‌جه‌م بۆ شاری سه‌قز دیاریكرا
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌كوو فه‌رماندار له‌م شاره‌دا رۆڵیان بینیوه هاوشاری و هاوزمان و هاومه‌زهه‌بی خه‌ڵكی سه‌قز نه‌بوون و سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی فارس یان تورك بوون و ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه به هۆی نامۆ بوون به...


ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی مامۆستایان، كۆمه‌ڵێك قوتابخانه‌ی سه‌قزی گرته‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی سه‌قز به بڕیارێك ٤ مامۆستای خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌كانی ئه‌م شاره‌ی له وانه‌وتنه‌وه به خوێندكار و قوتابیانی سه‌قزی بێبه‌ش كرد، شه‌پۆلێكی به‌‌رینی ناڕه‌زایه‌تی توێژی مامۆستایانی سه‌قزی گرته‌وه...


رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له پیشانگای شێوه‌كاری فێرگه‌ی باران
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانان، فێرگه‌ی شێوه‌كاریی "باران" پێشانگایه‌كی كراوه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانی منداڵانی شێوه‌كاری ئه‌و فێرگه‌یه، له بنكه‌ی به‌ساڵاچوانی شاری سه‌قز كرده‌وه....


مامۆستا دوورخراوه‌كه‌ی سه‌قز له راگه‌ێندراوێكدا به‌رگری له‌خۆی ده‌كات
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
مامۆستایه‌كی قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی شاری سه‌قز كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له لایه‌ن (هیأت بدوی رسیدگی به تخلفات اداری) به دوورخستنه‌وه له كوردستان مه‌حكووم كرابوو، له راگه‌ێندراوێكدا كه ده‌قێكی ئاراسته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی...


وێنه‌ی كامیان زیاتر وه‌ك هێمای سه‌قز رۆڵ ده‌بینێت؟

ئه‌شكه‌وتی كه‌ره‌فتوو
فه‌له‌كه‌ی هه‌ڵۆ
قه‌ڵای زێویه
 
كافی شاپی پاپیۆن
كافی نێت ئاسمان
قاڵی ئیمامی
پیزای به‌ڕۆژه‌
شیرینی نه‌جه‌فی
بابۆڵه‌ی
سه‌رتاشخانه‌ی
موبایلی مێهرداد
هه‌لی خوێندن
میكیاج
 
 
 
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز مركز خبر رسانی سقز