ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، ناوه‌ندێکی هه‌واڵده‌ریی ئازاده که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆی سه‌قزی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز تێده‌کۆشێت که به گوێره‌ی توانا له چرکه ساتدا نوێترین هه‌واڵ و زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌ی سه‌قز بۆ خوێنه‌رانی بگوازێته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵ ئه‌دات که مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری ناوچه و شاری دێرینی سه‌قز به نه‌وه‌ی نوێ و باقی هاووڵاتیانی شاره‌کانی کوردستان بناسێنێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌م ماڵپه‌ڕه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی به په‌له و خێرای هه‌واڵه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز داوای یارمه‌تی له هه‌موو خوێنه‌رانی خۆی ئه‌کات و ده‌ستی هه‌موو تاکێکی سه‌قزی و به تایبه‌ت رۆژنامه‌نووسان بۆ هاوکاری به توندی ده‌گوشێت و داواتان لێ ئه‌کات ئه‌م ناوه‌نده به ماڵی خۆتان بزانن و بۆ خزمه‌ت کردن و هاوکاری کردنی تێ‌بکۆشن و هه‌ر ڕه‌خنه، پێشنیار و تێبینیێکتان بۆ به هێز کردن و به‌ره‌و پێش چوونی ئه‌م ناوه‌نده هه‌یه لێمانی درێغ مه‌که‌ن و ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌وانان و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز بریتین له: