ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز:
شاری سه‌قز له بواری وه‌رزش و به ده‌ست هێنانی ڕێكۆردی وه‌رزشیدا و په‌روه‌رده كردنی وه‌رزشوانانی به توانا، له زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی ڕشته وه‌رزشیه‌كاندا به نێو بانگه و خاوه‌ن پله و پایه‌ی به‌رز له ئاستی ئێران و ته‌نانه‌ت له ئاستی جیهانیشدایه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز هه‌وڵ ئه‌دات له‌م به‌شه‌دا، مێژووی سه‌ر هه‌ڵدانی وه‌رزش و ڕشته جیاوازه‌كانی و هه‌روه‌ها سیمای كه‌سایه‌تیه به‌نێو بانگه‌كانی ڕشته جیاوازه‌كانی وه‌رزش، له‌م ده‌ڤه‌ره و چیرۆكی ژیان و به‌سه‌رهات و ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی كه بۆ سه‌قز تۆماریان كردوه بخاته به‌ر دیده‌ی ئێوه ئازیزان و خۆشه‌ویستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه داوا له هه‌موو مامۆستایانی وه‌رزشی ئه‌م شاره و هه‌موو وه‌رزشوانان و شاره‌زایانی مێژووی وه‌رزشی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌كه‌ین كه به ناردنی بابه‌ت، وێنه و دیكۆمێنتی په‌یوه‌ندیدار به‌م به‌شه‌وه، یارمه‌تیمان بده‌ن و به‌شی وه‌رزشی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ڕازاوه‌تر بكه‌ن.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز
|