جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئایینی ره‌مه‌زان له كوردستانیان پیرۆز بێتسه‌قزیه‌كانی سوید هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مان ده‌ده‌نیانه‌ی تكواندۆی سه‌قز له لیگی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئێران جێی خۆی كرده‌وهحیزبی كه‌رانی سه‌قز یه‌ك‌ ده‌گرێته‌وهباوكێكی سه‌قزی كچه‌كه‌ی به ٦ ملوێن تمه‌ن فرۆشت!رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له كێڵگه‌‌كانی سه‌قز٢ خوێندكاری زانكۆی سه‌قز ره‌وانه‌ی ئیتالیا و ئوكڕاین ده‌كرێنپیشانگایه‌كی شێوه‌كاریی له سه‌قز به‌ڕێوه‌چووكێبڕكێكانی فوتساڵی جامی ره‌مه‌زان كۆتایی پێهاترێپێوانی رۆژی جیهانی قودس له سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو
قه‌ڵای مێژوویی زێویه‌
زێویه‌‌ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز:‌
قه‌ڵای مێژوویی زێویه له ٥٥ كیلۆمێتری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز و له باكووری گوندێك هه‌ر به‌م نێوه و له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌ێك هه‌ڵكه‌وتوه.
ڕووبه‌ری ئه‌م قه‌ڵا، پتر له ٤ هێكتاره و به‌رزاییه‌كه‌ی له ئاستی زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ٩٠ تا ١١٠ میتر ده‌بێت و هه‌ر ئه‌م ئاستی به‌رز بوونه وایكردوه كه جوان به چوار ده‌وری خۆیدا بڕوانێ و به‌رجه‌وه‌نێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یه.

زێویه یا (ئیزیپیه) یا (زیپیا) له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایینی مه‌سیح، یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری هۆزی مانا بووه و له كتێبه ئاشوورییه‌كان به نێوی گه‌لی (مێننی)، نێوی لێبراوه وتێیدا هاتوه كه ئه‌م شوێنه زۆر جار له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی ئاشوور و ئورارتوو، هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌م گه‌له هیچكات نه‌به‌زیوه و قه‌ڵاكه‌ی به ده‌سته‌وه نه‌داوه. شایانی باسه كه یه‌كه‌م جار نێوی زێویه له ساڵنامه‌ی ئاشووری و له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری سارگێنی دووهه‌مدا تۆمار كراوه.

ناوبراو پاش هێرش كردن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ماناییه‌كان و پاش ئه‌وه‌ی پێته‌ختی ماناییه‌كانی داگیر كرد و پاوشاكه‌یانی به نێوی (ئیرانزوو) به‌زاند، دوو قه‌ڵای گرینگی ناوه‌ندی هه‌رێمی مانای به نێوی زیپیه (ئیزیپییه ئیزیپنا) و (ئارماسیت)، داگیر كرد، كه زۆربه‌ی نووسه‌ران و پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ئاسه‌واره مێژووییه‌كان، پێیان وایه كه ئه‌و زیپییه، هه‌ر ئه‌م زێویه‌ی سه‌قزه، و له‌وانه‌شه كه شوێنی قه‌ڵای ئارماسیتیش له گوندی قه‌پڵانتوو بێ، كه له ٥ كیلۆمێتری زێویه هه‌ڵكه‌وتووه.‌

زێویه‌ له‌‌وه‌یدا كه قه‌ڵای زێویه‌، قه‌ڵاێكی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی گرینگ و جێگه سه‌رنج بووه هیچ شك و دوو دڵیێك له نێوان شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری ئاسه‌واره دێرینه‌كان نیه و تا ئێستا زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی نووسه‌ران و ئاسه‌وارناسان له سه‌ر قه‌ڵای زێویه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه و له‌م باره‌وه لێدوانیان داوه. یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه پرۆفسۆر گیرنێس، لێكۆڵه‌ر و ئاسه‌وار ناسی به نێوبانگی فه‌ڕانسه‌‌یی و نووسه‌ری په‌رتووكی (هۆنه‌ری ئێران له ده‌وره‌ی ماد و هه‌خامه‌نشی)، پێیوایه كه قه‌ڵای زێویه، قه‌ڵاێكی حوكمڕانی بووه و ناوبراو هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره مێژوویی و به‌ نرخ و بێ وێنانه كه له‌م قه‌ڵا په‌یدا بوه به میراتی پاوشاێكی سه‌كایی ده‌زانێت كه به حورمه‌تی ئه‌وه‌وه له‌ گه‌ڵیدا له گۆڕ نراوه.

زێویه‌ گرینگی و نێوبانگی جیهانی قه‌ڵای زێویه بۆ كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵی ١٣٢٥ هه‌تاوی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩٤٦ی زایینی، به هۆی باران و لافاوه‌وه به‌شێك له قه‌ڵاكه داد‌‌ڕووخێت و خۆی ده‌رده‌خات و به‌م هۆیه‌وه سه‌دان پارچه‌ ئاسه‌واری ده‌گمه‌ن و به نرخ له‌م قه‌ڵادا په‌یدا كرا. پاش ئه‌و ڕووداوه كه‌سێك به نێوی ئه‌یووب ڕبنۆ كه د‌‌ه‌گوترێت جووله‌كه‌ بووه، ئیزنی ده‌رهێنان و گه‌ڕان به‌ دوای ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م قه‌ڵا له ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی گه‌نده‌ڵی په‌هله‌وی وه‌رده‌گرێت و ناوبراو ٨ ساڵ به شێوازی به‌رده‌وام ٩٥٪ قه‌ڵاكه و زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری و گۆڕستانی مێژوویی زێویه ژێر و ژوور ده‌كات و هیچ ئاسه‌وارێك له‌م قه‌ڵا و له پارچه ئاسه‌واره به نرخ و بێ وێنه‌كانی ئه‌م شوێنه ناهێڵێته‌وه و به هاوكاری ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی وله ژێر چاوه‌دێری كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی گه‌نده‌ڵی پاشایه‌تیدا، هه‌موو ئاسه‌واره گرینگه‌كان له كوردستان ئاودیوی ده‌ره‌وی وڵات ده‌كات و به مۆزه‌خانه‌كانی به نێوبانگی جیهانی ده‌فرۆشێت.

زێویه‌ هه‌نووكه ئاسه‌واره‌كانی قه‌ڵای مێژوویی زێویه‌ی سه‌قز، ڕازێنه‌ره‌وه‌ی مۆزه‌خانه به‌نێو بانگه‌كانی دنیا وه‌كوو: لوور له فه‌ڕانسه، له‌نده‌ن له ئینگلیس، ڕمیتاژ له لێنینگراد و ئۆرشه‌لیم له ئیسرائیل و نیویۆرك له ئامریكا، فیلادێلفیا و ده‌یان مۆزه‌خانه‌ی گرینگی دیكه له جیهاندان و ته‌نها به‌شێكی بچووك و كه‌م له ئاسه‌واره زێڕه‌كان، زێوه‌كان و قوڕینه‌كان له ده‌ستی ڕێكخراوه‌ی میراتی كولتووری پارێزگای كوردستاندایه.
ئه‌یووب به‌م خه‌یانه‌ته گه‌وره كه به‌ڕێوه‌ی برد، زه‌برێكی كاریگه‌ری له جه‌سته‌ی مێژوو و ڕه‌سه‌نایه‌تی ناوچه‌ی سه‌قز و كوردستان وه‌شاند و هه‌نووكه‌ش ئاسه‌واری كرده‌وه تێكده‌رانه‌كانی ئه‌یووب جووله‌كه و تاقمه خۆفرۆشه‌كه‌ی پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌رماوه و به هۆی ئه‌و كاول كاریانه‌ی ناوبراو، له زۆربه‌ی به‌شه‌كاندا به هیچ شێوه‌ێك ناتواندرێت درێژه به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان بدرێت و پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی هه‌موو قه‌ڵاكه له گه‌ڵ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه به‌ره‌و ڕوو ده‌بێت.
زێویه‌ به بڕوای شاره‌زایان و پسپۆڕانی ڕێكخراوه‌ی میراتی كولتووری كوردستان، ئاسه‌واره قوڕینه‌كان و باقی ئاسه‌واره‌كانی زێویه ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایین تا سه‌ره‌تاكانی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌خامه‌نێشییه‌كان، ژیان له‌م قه‌ڵا به‌رده‌وام بوه و پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی داریوشی هه‌خامه‌نشی و هێرش كردن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌قز، ژیان له‌م قه‌ڵادا كۆتایی پێهات.

ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز



جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئایینی ره‌مه‌زان له كوردستانیان پیرۆز بێت
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
به ‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان به گشتی و له ئیماندارانی سه‌قزیی به تایبه‌تی ده‌كات. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین رۆژو تاعه‌ت و عیباده‌تی مانگی...


سه‌قزیه‌كانی سوید هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مان ده‌ده‌ن
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
بڕیار وایه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتی سوید به‌ڕێوه بچێت و سه‌قزیه‌كانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه جارێكی دیكه ئافره‌تێكی سه‌قزی به ناوی "ئامینه كاكه باوه" كه ئێستاش وه‌ك نوێنه‌ری په‌رله‌مانی...


یانه‌ی تكواندۆی سه‌قز له لیگی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئێران جێی خۆی كرده‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
یانه‌ی تكواندۆی سه‌قز توانیویه‌تی بۆ قۆناغی كۆتایی لیگی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می وڵاتی ئێران، سه‌ركه‌وێت. له‌م كێبڕكێدا یانه‌كانی: ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، قوم، بروجرد، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، زه‌نجان، ئیسفه‌هان و سه‌قز له یه‌ك گرووپدا بوون، كه یانه‌ی...


حیزبی كه‌رانی سه‌قز یه‌ك‌ ده‌گرێته‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
پاش ئه‌وه‌ی نزیك به ساڵ و نیوێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادر و ئه‌ندامانی حیزبی كه‌رانی سه‌قز هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرس و ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی و ده‌فته‌ر سیاسی ئه‌م حیزبه جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له باڵی زۆرینه‌ی حیزبی كه‌ران... (ڤیدیۆ)


باوكێكی سه‌قزی كچه‌كه‌ی به ٦ ملوێن تمه‌ن فرۆشت!
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
باوكێكی سه‌قزی به ناوی "ساڵح ـ ك" كچه ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه‌كه‌ی خۆی به ناوی "سودابه" به بڕی ٦ ملوێن تمه‌ن به كابرایه‌كی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵه فرۆشتوه. بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه ئێمه رای باوك و خاڵۆی كچه‌كه‌مان وه‌رگرتوه و...


رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له كێڵگه‌‌كانی سه‌قز
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
له درێژه‌ی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، جارێكی دیكه ئاگرێكی به‌رین له یه‌كێك له زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز به‌ربوو. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی پێشوو ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و پێش به‌ ته‌شه‌نه‌‌ی ئاگره‌كه بۆ زه‌وییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر...


٢ خوێندكاری زانكۆی سه‌قز ره‌وانه‌ی ئیتالیا و ئوكڕاین ده‌كرێن
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
دوو خوێندكاری وه‌رزشوانی زانكۆی په‌یام نووری سه‌قز به فه‌رمی له لایه‌ن یانه‌ی نه‌ته‌‌وه‌یی وڵاتی ئێران و له بواری وه‌رزشه‌كانی "زۆرانی فه‌‌ره‌نگی" و "كیك بۆكسینگ" به ئه‌ندام وه‌رگیران و بڕیار وایه ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئیتالیا و ئوكڕاین بكرێن و...


پیشانگایه‌كی شێوه‌كاریی له سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
رۆژی پێنج شه‌ممه پیشانگایه‌كی شێوه‌کاریی هونه‌رمه‌ندان سروه‌ سائێب و سه‌عیده‌ سائێب له‌‌ پاساژی ئاڵان و دیلان "قاتی یه‌كه‌م" بۆ‌ ماوه‌ی ٣ كاتژمێر به‌ڕێوه‌‌چوو. له‌م پیشانگایه‌دا ١١ به‌رهه‌می سروه‌ سائێب و ٢٠ به‌رهه‌می... (رێپۆرتاژی وێنه‌یی)


كێبڕكێكانی فوتساڵی جامی ره‌مه‌زان كۆتایی پێهات
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
خولی كێبڕكێ فوتساڵی جامی ره‌مه‌زان، كه له سه‌ره‌تای مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه له نێوان یانه‌‌كانی فه‌رمانگه‌كانی شاری سه‌قز ده‌ستی پێكردبوو به قاره‌مانیی یانه‌ی "شاره‌داری ئه‌لف"، كۆتایی پێهات. له‌م خوله‌دا ٨٠ یاریزان له چوارچێوه‌ی...


رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس له سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی، رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس له شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو. له‌م رێپێوانه‌دا ئیمام جومعه‌ی سه‌قز "حاجی مامۆستا حسه‌ین زاده" قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد و گوتی: رۆژی قودس، رۆژی...


رێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له كار و چالاكیه‌كانی بنكه‌ی بیری منداڵان و لاوانی سه‌قز
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
كاتێك پشووی قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كان له وه‌رزی هاویندا ده‌ست پێده‌كات، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كانی سه‌قز منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كاتی به‌تاڵی منداڵان و لاوان كراونه‌ته‌وه ئه‌نێرن. یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه...


هونه‌رمه‌ندێكی سه‌قزی بانگهێشتی ئیتلاعات كراوه‌
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هونه‌رمه‌ندی سه‌قزی "عه‌لی عابدی" بانگهێشتی فه‌رمانگه‌ی ئیتلاعات كراوه‌‌، به‌ڵام پاش كۆمه‌ڵێك لێپرسینه‌وه‌ ئازاد كراوه‌. له حاڵێكدایه كه ناوبراو ماوه‌ی دوو ساڵه كه تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و باری ته‌ندروستی...


خێرخوازه‌كان سفره‌ی بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی سه‌قز ده‌ڕازێننه‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو، به نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان، كۆمه‌لێك له خێرخوازانی سه‌قزی وه‌خۆكه‌وتوون و به‌نیازن كه خوارده‌مه‌نی و پێداویستیه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه، به‌سه‌ر بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی سه‌قزدا دابه‌ش بكه‌ن و سفره‌‌كانیان...


ناكۆكی و ئاڵۆزی له نێوان وه‌ڤده وه‌رزشییه‌كانی سه‌قز هاتوه‌ته ئاراوه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
له ئاكامی گه‌شتی وه‌ڤدی ئۆتۆمبیل لێخوڕانی سه‌قز بۆ سه‌‌ر شاخی "چل‌ چه‌مه"، ناكۆكی و ئاڵۆزی له نێوان ئه‌م وه‌ڤده له لایه‌ك و وه‌ڤدی شاخه‌وانانی سه‌قز و كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و ژینگه‌پارێزانی ناوچه‌كه له لایه‌كی دیكه‌وه، هاتوه‌ته ئاراوه...


رۆژی جیهانی پزیشك له سه‌قز به‌رز راگیرا
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی پزشك، رێوڕه‌سمێك به به‌شداری كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له پزشك، پیراپزشك، په‌ره‌ستار و بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ حكوومیه‌كانی شاری سه‌قز، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی فه‌رمانگه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئێرشادی...


ده‌سڕێژی هێزه‌كانی ئینتزامی، ٢ كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
له ئاكامی ده‌‌سڕێژی هێزه‌كانی ئینتزامی پاسگای گوندی "حه‌سه‌ن سه‌لاران" بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی ئه‌م ناوچه، دوو كاسبكاری گوندی "سێفه‌ تاڵ" به ناوه‌كانی: ئه‌نوه‌ر خودا‌ڕه‌حمی و محه‌ممه‌د خودا‌ڕه‌حمی كوژران و بریندار بوون. ئه‌م رووداوه له كاتێكدا...


٦ ئێزگه‌ی وه‌رزشیی له سه‌قز دامه‌زراوه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
هیوا موفتی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی وه‌رزشی سه‌قز رایگه‌یاند: شه‌ش ئێزگه‌ی وه‌رزشی به‌یانییان و دوانیوه‌ڕوان له هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و پاركه‌كانی شاری سه‌قز دامه‌زراوه. مه‌به‌ست له‌‌م هه‌نگاوه، به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی وه‌رزش له نێو چین و توێژه...


بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی گه‌ڕه‌كی سبوورئاوا ته‌قییه‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
له كاتێكدا كه بۆلدزێڕێك له گه‌ڕه‌كی "سبوورئاوا" خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی بوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆری ئاو بۆ شووقه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه رابكێشێت، به هه‌ڵه بۆری سه‌ره‌كی غازی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ی شكاند و له ئاكامدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌م شوێنه‌دا روویدا كه...


٣ هونه‌رمه‌ندی سه‌قزی له كه‌ناڵی كوردسات ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
٣ گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ناوچه‌ی سه‌قز به ناوه‌كانی: حسه‌ین شۆخ كه‌مان ناسراو به "زێ‌زێ" و سه‌ید ئیبراهیم ئیسماعیل زاده و هونه‌رمه‌ند عوسمانه سوور، به مه‌به‌ستی به‌شداری له ئاهه‌نگی یه‌كه‌مین شه‌وی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان...


شاری سه‌قز پتر له ٩ هه‌زار وه‌رزشوانی هه‌یه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
هه‌نووكه پتر له ٩ هه‌زار وه‌رزشوانی سه‌قزی له بواره جیاوازاه‌كانی وه‌رزشدا هه‌ڵسووڕ و چالاكن و ئه‌م ژماره زۆره‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز ئۆگری وه‌رزشن و فه‌رمانگه‌ی وه‌رزشی سه‌قز له‌م پێناوه‌دا كۆمه‌ڵێك پلان و...


بازاڕی بانه چه‌نده قازانجی به سه‌قز گه‌یاندوه؟

قازانجی زۆره
قازانجی نییه
كێشه‌ی زۆرتره
 
 
 
 
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز مركز خبر رسانی سقز