هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی خۆڵ بارین ده‌درێتپان توركیسته‌كان خه‌ڵكی سه‌قز به داگیركه‌ر ناو ده‌به‌ن!وه‌رزشوانانی سه‌قزی ٣ میداڵیای زێڕیان له گه‌ردنی سه‌قز هه‌ڵواسیبه پێی راپرسیه‌ك هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نێو سه‌قزیه‌كاندا به‌رز بوه‌ته‌وهله رووداوێكی هاتووچۆدا ٣ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداهێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان شاعیرێكی سه‌قزییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد٤٥٠ پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له ناوچه‌ی سه‌قز جێبه‌جێ ده‌كرێتنوێنه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز له په‌رله‌مان به توندی ره‌خنه‌ی له ده‌وڵه‌ت گرتشانازیه‌كی دیكه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌قز تۆمار كراهه‌ڵمه‌تی ماتۆڕگیری هاووڵاتیانی سه‌قزی هه‌راسان كردوه
1240 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ | چاپ| ناردن| 18 بۆچوون
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دپه‌ناه‌
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
دوكتور موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپه‌نا کوڕی حاجی خه‌ڵیفه‌ ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی له‌ شارۆچكه‌ی ئێرانشا سه‌ر به ناوچه‌ی پڕپیت و به‌ره‌که‌تی تیله‌کۆی سه‌قز له‌ دایک بوو.






ناوبراو له‌ ته‌مه‌نی ٥ ساڵیدا ده‌چێته‌ یه‌که‌م خولی تازه‌ دامه‌زراوی باخچه‌ی ساوایانی گونده‌که‌یان و دواتر هه‌ر له‌و گونده‌ ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و دواتر ناوه‌ندیش ته‌واو ده‌کات و ده‌چێته‌ ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی شاری سه‌قز و‌ ئه‌و قۆناغه‌یش به‌ سه‌رکه‌وتوویه‌وه‌ و به‌ پله‌ی یه‌که‌می نێو هاوپۆله‌‌کانی ده‌بڕێ و له‌ ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوی ده‌بێته‌ مامۆستای قوتابخانه و وانه به منداڵانی كوردستان ده‌ڵێته‌وه و بۆ ماوه‌ی ساڵێک له‌گه‌ڵ دۆست و هه‌ڤاڵێكی دیکه‌ی به‌ ناوی کاک ئه‌حمه‌د سوهرابی له‌ گوندی کاوه‌مه‌له‌ سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز مامۆستایه‌تی مناڵانی ئه‌و گونده‌ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

کاک محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د په‌نا ساڵی ١٣٦٩ی هه‌تاوی له‌ بواری ده‌روونناسی و راهێنانی منداڵانی تایبه‌تی له‌ زانکۆی شاری مه‌شهه‌د وه‌ك خوێندكار وه‌رده‌گیرێت که‌ ماوه‌یه‌ک له‌ مه‌شهه‌د و دواتر له‌ زانکۆی ئیسفه‌هان به پله‌ی یه‌كه‌م بڕوانامه‌ی لیسانس وه‌رده‌گرێت.

له‌ ساڵی ١٣٧٤ی هه‌تاویدا له‌ تاقیكاری کونکووردا بۆ قۆناغی کارناسی باڵا به‌شداری ده‌کات و‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ له‌م قۆناغه‌ش وه‌رده‌گیرێت و له‌ بواری ده‌روونناسی و راهێنانی منداڵانی تایبه‌تی و مامۆستایه‌تی ده‌چێته‌ زانکۆی تاران و‌ له‌وه‌ێیش له‌ نێوان هه‌موو وه‌رگیراوانی ئه‌و زانکۆدا به‌ پله‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ بڕوانامه‌ی کارناسی باڵا وه‌رده‌گرێت.

به‌ڕێز دوکتور محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د په‌ناه‌ به‌ هۆی هه‌ل‌ومه‌رجی ده‌رس و ده‌وریه‌وه‌ و هۆگرییه‌ک که‌ به‌ فێربوونی زیاتر له‌ بواره‌ زانستیه‌کان دا هه‌یبوو به‌ پێشنیاری مامۆستایانی راهێنه‌ری بۆ خوێندنی ده‌وره‌ی دووکتوراکه‌ی به‌ کومیته‌ی خوێندنی ته‌واوكه‌ری زانکۆی تاران پێشنیار ده‌کرێت و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا که‌ ناره‌زایه‌تی گه‌لێك بۆ وه‌رگرتنی له‌و شوێنه‌ ده‌بینرا سه‌ره‌نجام ئیزنی‌ خوێندن و درێژه‌دان به‌ وه‌رگرتنی زانینی زیاتری کاک محه‌ممه‌د له لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆ په‌سه‌ند كرا و بڕیار درا که‌ ناوبراو بچێته‌ زانکۆی "ژنو" له‌ وڵاتی سویس و له‌ بواری ده‌روونناسی درێژه به خوێندن بدات، به‌ڵام‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی هه‌بوونی بڕیاری پێشتری که‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ دابوویه‌ ناوه‌ندی راهێنان نه‌یتوانی ئیزنی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ربگرێت.

مامۆستا ئه‌حمه‌دپه‌ناه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ورانی خوێندی زانکۆیی دا به‌رده‌وام له‌ هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌که‌م که‌س و به‌ پله‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ ده‌رده‌چوو و پله‌ی ده‌گمه‌نی هه‌بوو له‌ قۆناغی خوێندکاری دوکتورای زانکۆی تاران به‌ بێ به‌شداری له‌ کونکور وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆش بوو ئه‌و خوله‌ له‌ لایه‌کی دیکه‌ تێپه‌ڕێنێت و ئه‌زموونی وڵاتان و زانکۆگه‌لی عیلمی تر وه‌ربگرێ و تاقیکاته‌وه،‌ زانکۆی "مه‌یسوور" له‌ وڵاتی هێندوستانی هه‌ڵبژارد.

دوکتور ئه‌حمه‌دپه‌نا له‌ ماوه‌ی خوێندنی دا به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی نووسین له‌ بواره‌ زانستی و راهێنانه‌کاندا بوه ‌و له‌و‌ بواره‌دا گه‌لێ به‌رهه‌می به‌كه‌ڵكی هه‌یه‌ که‌ به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن:

ـ له‌ زیاتر له‌ حه‌وت سمیناری نێونه‌ته‌وه‌یی و چوارده‌ سمیناری نه‌ته‌وه‌یی (ئێران ـ هێند) به‌شداری چالاکانه‌ی کردوه‌.

ـ چوارده‌ وتاری زانستی به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ گۆڤاره‌ گرینگه‌کاندا چاپ و بڵاو کردوه‌ته‌وه‌.

ـ دوازده‌ وتاری له‌ گوڤارگه‌لی زانستی و لێکۆڵینه‌وه‌یی فارسی دا بڵاو کردوه‌ته‌وه‌.

ـ دوو کتێبی وه‌رگێڕاوی هه‌یه‌.

ـ دوو کتێبی زانستی نووسیوه‌، که‌ هه‌ر ئێستا‌ له‌ هه‌ندێک زانکۆدا به خوێندكاران ده‌گوترێته‌وه‌ و وه‌کوو کتێبی سه‌رچاوه‌ی ناوه‌ندی راهێنانی مامۆستا له‌ زۆربه‌ی بواره‌ ده‌ره‌کییه‌کاندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن.

ـ له‌ زانکۆ و ناوه‌ندی راهێنانی باڵای تاران به‌ تایبه‌ت به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ زانکۆی ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی تاران (حه‌ساره‌ک) وه‌ک مامۆستا وانه‌ی ده‌وره‌ی ده‌روونناسی ده‌ڵێته‌وه‌.

ـ هه‌ر ئێستا‌یش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی لێکۆڵینه‌وه‌یی په‌روه‌رده و راهێنانی شاری هه‌مه‌دانه‌.

ـ به‌ هۆی چالاکییه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کانی له‌ ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی زانست و لێکۆڵینه‌وه‌‌‌ی ئێرانه‌وه وه‌ک لێکۆڵه‌ری هه‌ڵبژێردراوی وڵات ناوزه‌د ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ئێستایش ئه‌ندامی کارای كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی زانستییه‌، وه‌ک:

ـ ئاکادیمی ده‌روونناسی وڵاتی هێندوستان

ـ ئه‌نجومه‌نی ده‌روونناسی وڵاتی ئێران

ـ شوورای پلان دانانی راهێنانی مامۆستایانی وڵاتی ئێران

ـ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سونگه‌ناسی وڵاتی ئه‌مریکا

به‌ڕێز دوکتور محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپه‌نا ئێستا له‌ زانکۆی شاری هه‌مه‌دان ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی ئه‌و زانکۆیه‌ و توانیویه‌تی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو نامیلکه‌ و کتێب و وتاری تازه‌ی له‌ بابه‌ت‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به‌ بواری خوێنده‌وه‌ چاپ و بڵاو بکاته‌وه‌ که‌ له‌و به‌رهه‌مه ‌تازانه‌ به‌شێکیان بریترین له‌:

ـ راهێنانی پێش له‌ قوتابخانه‌ بۆ مناڵانی نابینا و که‌م بینا‌

ـ نرخاندنی به‌رنامه‌ی راهێنانی مامۆستای تایبه‌ت به مناڵانی ئیستسنایی له‌ بواری په‌روه‌رده ‌و فێرکردنی قوتابیانی که‌م زه‌ین

ـ نرخاندنی ده‌وره‌ی راهێنانی مامۆستای منداڵانی ئیستسنایی له‌ بواری په‌روه‌رده‌ی قوتابیانی که‌ڕ و گوێ گران

ـ نرخاندنی ده‌وره‌ی راهێنانی مامۆستای مناڵانی ئیستسنایی ئێران له‌ بواری نابینا و که‌م بینادا

ـ لێکدانه‌وه‌ی ئاشنایی قوتابیانی کوڕی قوتابخانه‌کانی سه‌قز له‌گه‌ڵ پرسی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان

ـ ره‌گه‌ز و بابه‌تی جنسی و رێنوێنی که‌س وکار و راهێنه‌رانی منداڵانی نابینا

ـ منداڵانێک به‌ خه‌ساری بینایی و راهێنانی ته‌لفیقی

شایانی باسه کاک موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د په‌ناه‌ سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌زن و زانستیه‌کانی ژیانی له‌ به‌ره‌که‌ت و لوتفی خوای په‌روه‌ردگار و دۆعای پڕ خێر و به‌ره‌که‌تی دایک و بابی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندووبوونی هاوسه‌ر و هاوبه‌شی ژیانی واته خوشکه‌ "شووشه‌ ئاخوندی" ده‌زانێ و بزه ‌و پێکه‌نینی سه‌رلێوی کچه‌ ژیکه‌ڵه‌که‌یشی "ژینۆ" ماندوویی ده‌رکه‌ری شه‌که‌تی و هیلاکی کارو فرمانی رۆژانه‌یه‌‌تی.

ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز



سمکۆ سه‌قزی
وێڕای سڵاو و سپاس بۆ ئێو‌ه‌ی خۆشه‌ویست، پرسیارێکم بوو که من ئه‌مساڵ له ئه‌زموونی کارناسی باڵا واته "کارشناسی ارشد" له بواری بالینی پله‌ی 158م به ده‌ست هێناوه، به بڕوای ئێوه من له کام زانکۆ وه‌ر‌ئه‌گیرێم؟ یا چاکتر بڵێم ئه‌ساسه‌ن وه‌ر‌ئه‌گیرێم یان نا؟ زۆر سپاس
رامیار
سڵاو و رێز، من بیستوومه كه زۆر كه‌س له ده‌روونناسه‌كان له زانستی هێپنۆتیزم كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه راسته؟ سپاس
هه‌ڤاڵ
سڵاو، و‌‌ه‌ك پسپۆڕێكی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مه‌وێت لێتان بپرسم كه بۆچی له سه‌قز ئێستا رێژه‌ و ژماره‌ی كچانی قه‌یره روو له زیاد بووندایه و كچان له ته‌مه‌نی لاوه‌تیدا شوو ناكه‌ن؟ ئایا زۆر بوونی قه‌یره كچ ئه‌توانێ كێشه خولقێن بێت له كۆمه‌ڵگادا؟ زۆر سپاس
كانی گه‌رمكاو
به رای ئێوه بۆچی دیارده‌ی ژن به ژن هێشتا له كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و به تایبه‌ت ناوچه‌ی سه‌قز ماوه؟ هۆكاری په‌ره‌سه‌ندن یان بنه‌بڕ نه‌بوونی دیارده‌ی ژن به ژن له‌ چیدایه؟
زاهد
سڵاو و رێز و حورمه‌تێکی زۆر بۆ جه‌نابی دوکتور، هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌‌مان. من پرسیارێکی تایبه‌تیم هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه: هۆکاری درۆ کردن له‌ لای منداڵ چییه؟ به بڕوای به‌ڕێزت باوک و دایک ئه‌بێ چ هه‌ڵس و كه‌وتێكیان له گه‌ڵ درۆکردنی مناڵه‌که‌دا بێت؟ سپاس
دڵسۆز
وێڕای سڵاو و رێز بۆ برای خۆشه‌ویست و تێکۆشه‌ر ئه‌م پرسیاره‌م بۆ دێته پێش که هۆی چییه ئازیزانی توانا و ژیکه‌ڵه‌ی وڵاته‌که‌مان وه‌ک کاک موحه‌ممه‌د و ... كاتێك به پله‌ی به‌رز ده‌گه‌ن یانی میوه‌یان ده‌گاتێ وڵاته چاوه‌ڕوانه‌که‌ی خۆیان جێ ده‌هێڵن و گله ده‌که‌ن كه قه‌درمان نییه! به‌ڵام ئێوه سه‌رمایه و هیوای دواڕۆژی ئه‌م میله‌ته بێ که‌سه‌ن، منداڵه جیاوازه‌کانی وڵاتانی تر نرخی تایبه‌تیان ده‌درێت به‌ڵام منداڵانی ئێمه سواڵیان پێ ده‌که‌ن. بیروڕای ئێوه چۆنه؟ سه‌رکه‌وتوو بیت.
پاشكۆ
سڵاو و رێز، تکایه وێڕای ناساندنی میوانانی حه‌فته بۆ پێوه‌ندی زیاتر و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزانه ناونیشانی ئیمایل و ماڵپه‌ره‌کانیان دابنێن. به‌سپاسه‌وه
كه‌ماڵ
ئه‌كرێ هه‌ندێك له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی و شێوازی خوێندن له وڵاتی هێندوستان بۆمان بدوێن؟
وریا
سڵاو و رێز، پێم خۆش بوو بزانم بۆچی له زانكۆكانی باشووری كوردستان وانه ناڵێنه‌وه؟ سپاس
كه‌ژاڵ
سڵاو له خاڵۆی خۆشه‌ویستم، هیوای سڵامه‌تی و سه‌ركه‌وتنم بۆتان هه‌یه، ئینشائه‌ڵڵا هه‌روا سه‌ركه‌وتوو بیت.
علی
با سلام، از اينكه به ياد استاد توانمند، دقيق و باهوش ما هستيد تا شايد ما هم با الگو گرفتن از ايشان، اهداف درستی برای خود انتخاب كنيم از شما مسئولين محترم سايت سقز سپاسگزارم. من بچه كرمانشاه هستم و سايت شما را ميبينم و تا حدودی نوشتن و خواندن كرديم را به شما مديونم.
ره‌زا
سڵاو له خاڵۆی به‌ڕێزم، هیوادارم هه‌میشه هه‌روا سه‌ركه‌وتوو بیت. به‌راستی هه‌ر كاتێك له شوێنێك ناوت ده‌هێنم شانازیت پێوه ئه‌كه‌م. انشاالله هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت
حه‌سه‌ن ئه‌مینی
سڵاو و رێزی تایبه‌ت بۆ دوکتور ئه‌حمه‌دپه‌نا، به‌رێز له‌ کوردستانی ئێران دا هه‌تا‌ ئێستا چ رێكخراوگه‌لێکی جیهانی سه‌ردانی منداڵانی ئیستسنایی کورد ئه‌کات؟ یان له‌ دووره‌وه‌ به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ دامه‌زراندون؟
عابد
سڵاو و رێز و خۆشه‌ويستيم بۆ دۆست و هاوڕێی ئازيزم دوكتور ئه‌حمه‌دپناه، هيوای ته‌ندروستی و سه‌ربه‌رزيت بۆ به ئاوات ده‌خوازم. هيوادارم نمونه‌ی وه‌ك تۆ له كوردستاندا زۆر بێت. من يه‌ك پرسيارم هه‌يه و ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه له به‌رچی ناتوانيت بێيته‌وه يه‌كێك له زانكۆكانی پارێزگای كوردستان؟ هه‌ر بژين و چاوه‌كانت ماچ ده‌كه‌م.
حسين
سڵاو بۆ به‌ڕێوه‌به‌راني ماڵپه‌ڕی سه‌قز، دوكتور ئه‌حمه‌دپه‌نا له شاری هه‌مه‌دان مامۆستای منه و ئێستا ده‌رسی ده‌وره‌ی تایبه‌تی ده‌روونناسی لێره ده‌ڵێنه‌وه. زۆر خۆشحاڵم كه وه‌كوو كوردێك بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازين. زۆربه‌ی كاره‌كانيتان كه به ئیينگليزين و له ماڵپه‌ڕی زانكۆی پزشكی هه‌مه‌دانن نه‌تان نوسيوه كه هه‌مووی ئه‌وانه له ماڵپه‌ڕی www.umsha.ac.ir و له به‌شی ofis دانراون. به سپاسي زۆر بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و مامۆستای خۆشه‌ويستم.
كامه‌ران
سڵاوت لێ بێت مامۆستاى ئازيز، ده‌پرسم بۆچى هه‌وڵت نه‌داوه‌ له‌ يه‌كێ له‌ كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌يه‌كى ده‌رونناسيت هه‌بێت؟ چونكه‌ له‌وێ شاره‌زاى ده‌رونناسى زۆر كه‌مه‌، ده‌توانيت له‌و رێگه‌وه خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه‌يت. ئه‌گه‌ر ده‌كرێت وێنه‌يه‌كى خۆتم بۆ بنێره بۆ كاتى پێويست. سپاس، رِۆژنامه‌نوس كامه‌ران له باشورى كوردستان
م - وه‌كيلی
ئافرين بۆ ئه‌و هه‌مو تێكۆشانه، هیوادارم له هه‌موو بواره‌كانی ژياندا هه‌ر سه‌ربه‌رز بيت.
سۆران
سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ مامۆستای به‌ڕێز و هیوای له‌ش ساخی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ به ئاوات ئه‌خوازم، پرسیارێکی تایبه‌تم نیه؛ هه‌ر بژیت
بۆچوونی خۆت بنووسه‌
ناو
ئیمه‌یل
بۆچوون
بازاڕی بانه چه‌نده قازانجی به سه‌قز گه‌یاندوه؟

قازانجی زۆره
قازانجی نییه
كێشه‌ی زۆرتره
 
 
 
 
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز مركز خبر رسانی سقز